|
ده‌روازه‌ى راپه‌ڕین پێشوازیان له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كرد |
Saturday, March 12, 2011 |
(سبه‌ی):
له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ شاری رانیه به بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینی به‌هاری 1991، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌وه پێشوازی له دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه و به‌و هۆیه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ ناچاركراون به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه ببرێنه پێشوازی ناوبراو.
هاوكات بۆ چه‌نده‌مین جار له درێژه‌ی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، دانیشتوانی شاری رانیه خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان رێكخست و رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چه‌ند وتار و په‌یامێكیان ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر كرد.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه تا جێبه‌جێكردنی داواكانیان، به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كانیان.
هۆشه‌نگ سه‌روچاوه‌یی |
|
|