Print
 CNN ireport: ئایا بارزانی‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ یا، نا
Saturday, March 12, 2011

(سبه‌ی‌):
به‌شی (سن ئێن ئێن ئای ریپۆرت)ی سایتی‌ CNNی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌ راپۆرتێكیدا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ئه‌گه‌ر خه‌ڵك داوای‌ لێ بكات نوسیویه‌تی‌: كه‌مپینی‌ "سه‌رۆك تۆم ناوێت" ده‌نگێكی‌ ته‌واوی‌ كۆكردۆته‌وه‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك بارزانی‌، ئه‌م كه‌مپینه‌ به‌ ناوی‌ "سه‌رۆك تۆم ناوێت" له‌لایه‌ن خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمانیه‌وه‌ –كوردستان-عێراق له‌ 28/2/2011 رێكخراوه‌، هه‌ر دوابه‌دوای‌ ئه‌وه‌ سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ لڤین (ئه‌حمه‌د میره‌) به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خۆی‌ له‌ رێگه‌ی‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ لینكێكی‌ ئۆنلاینی‌ كردۆته‌وه‌ بۆ (به‌ڵێ‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك)، ئه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌نج راكێش بو لێره‌دا ئه‌وه‌ بو له‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ دانانیدا هه‌زاره‌ها كه‌س به‌شدار بون و له‌سه‌ر ئه‌و لینكه‌ و ده‌نگیان دا به‌ (به‌ڵێ‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك).
سایته‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌: "شایه‌نی‌ باسه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ دانانی‌ ئه‌و لینكه‌ 3966 كه‌س ده‌نگیان داوه‌ به‌ به‌ڵێ‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك.
هاوكات ئه‌م لینكه‌ نه‌وه‌ستا به‌وه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ به‌رواری‌ ئه‌مڕۆ كه‌ ده‌كاته‌ 5/3/2011 كاتژمێر 10:15ئێواره‌ به‌ كاتی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی‌ ده‌نگده‌رانی‌ به‌ڵێ‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك گه‌یشته‌ 126389 (سه‌د و بیست و شه‌ش هه‌زار و سێ سه‌د و هه‌شتا و نۆ) كه‌س.
CNN ireport ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئێستا ماوه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌م ده‌نگدانه‌ پشانی‌ بارزانی‌ بده‌ن له‌ كوردستان تیڤی‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رۆك بێت ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ڵێنی‌ خۆی‌ مابێـت، كه‌ وتویه‌تی‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی‌ كوردستان بیانه‌وێت ئه‌وا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌.
له‌ كۆتایدا CNN ireport نوسیویه‌تی‌: ئایا بارزانی‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ یا نا، خه‌ڵكی‌ كوردستان زۆر به‌ په‌رۆشی‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ سورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی‌ خۆیان وه‌كو هاولاَتیانی‌ (میسر و تونس)، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خۆپیشاندان و هیچ شتێك رێگریان لێ‌ ناكات تا ئه‌و كاته‌ی‌ داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت بۆ ژیانێكی‌ باشتر وه‌ك له‌ ئێستا، ئاشتی‌ و دیموكراسی‌ راست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت پێداچونه‌وه‌ بكرێت له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كاندا هه‌روه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو. هه‌روه‌ها دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێ‌ هیچ ساخته‌كارییه‌ك و ده‌نگی‌ هاولاَتیان بێت نه‌ك پارته‌ سیاسییه‌كان.

Sbeiy.com © 2007