Print
 ئه‌ی‌ ئه‌مه‌ تاوان نییه‌؟
Saturday, March 12, 2011

به‌ڕاستی‌ له‌م وڵاته‌ بێناونیشانه‌دا خه‌ریكه‌ وه‌ك له‌ وتارێكمدا وتومه‌ ره‌نج به‌با ده‌بین(1)، ئه‌گه‌ر وانییه‌ تكایه‌ ئه‌م به‌شه‌ له‌ وتارێكی‌ به‌ڕێز كاوه‌ جه‌لال كه‌ له‌ژێر ناونیشانی‌ تاوان دژی‌ گه‌لێك كه‌ له‌ماڵپه‌ڕی‌ سبه‌ی‌ روَژی‌ 6-3-2011 بڵاوبوَته‌وه‌ بخوێننه‌وه‌:

(له‌لایه‌ك هه‌مو ساڵێك سوپایه‌ك له‌ خوێندكار و قوتابی پێنه‌گه‌یه‌نراو ره‌وانه‌ی‌ زانكۆكان ده‌كرێن، له‌لایه‌كی‌ دی‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ زانكۆ زۆرینه‌یه‌كی‌ ته‌مه‌ڵ و غه‌بی‌ به‌ واسیته‌ و خواستی‌ به‌رپرسانی‌ حیزبی‌ خوێندنی‌ باڵایان ته‌واوكردوه‌ و چێژ له‌ ناونیشانی‌ مامۆستای‌ زانكۆ ده‌بینن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ توانایان به‌سه‌ر زانسته‌ تایبه‌تییه‌كه‌یاندا بشكێته‌وه‌، ئه‌وا وه‌ك سه‌ره‌نجام هه‌مو ساڵێك چه‌ندین هه‌زار گه‌نجی‌ فێرنه‌كراو بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس له‌ بواره‌ زانستییه‌كاندا وه‌رده‌گرن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆرینه‌یان بتوانێت له‌ بواره‌ زانستییه‌كه‌یدا به‌گونجاوی‌ كار بكات.)

به‌ڕاستی‌ نازانم له‌كوێوه‌ ئه‌مبڕگه‌یه‌ هه‌ڵسه‌نگێنم: كه‌ نازانم به‌ڕێزیان ماموَستان له‌زانكوَ یان توێژینه‌وه‌ی‌ كردوه‌ له‌زانكوَ یان به‌كورتی‌ ئه‌وداتایه‌ی‌ له‌لایه‌تی‌ و ئێمه‌ نازانین كه‌ زوَرینه‌یه‌كی‌ ماموَستایانی‌ زانكوَ ته‌مه‌ڵ و غه‌بین! له‌كوێوه‌ ده‌ستی‌ كه‌وتوه‌. ئه‌گه‌ر به‌ژماره‌ و راستی‌ قسه‌نه‌كه‌یت و به‌دروستی‌ باس و وتار نه‌نوسیت ئه‌وا ئه‌مه‌تاوانه‌ و پێویسته‌ لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا بكرێت و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئیهانه‌یان پێكراوه‌ ناڕه‌زایی‌ بنوسرێت.

 به‌ڕێزم... ئه‌گه‌ر بتنوسییایه‌ هه‌ندێك له‌ ماموَستایان یان كه‌مینه‌یه‌ك به‌واسیته‌ وه‌رگیراون (كه‌ ئه‌وانه‌ش نه‌غه‌بین و نه‌ته‌مه‌ڵن) ئه‌وا ده‌مانوت دروسته‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێزتان نوسیوتانه‌ به‌ڕاستی‌ تاوانه‌ و نادروسته‌. ئه‌وه‌ بێویژدانییه‌ ئه‌و هه‌مو كارو توێژینه‌وه‌ و ماندوبونه‌ی‌ ماموَستایانی‌ زانكوَ بێنرخ ده‌كه‌یت! توَ ئه‌زانیت ئێستا له‌ زانكوَی‌ سلێمانی‌ 1364 ماموَستا هه‌یه‌ له‌هه‌ڵگرانی‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ر و دكتوَرا كه‌ به‌شێكی‌ باشییان له‌ زانكوَكانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان خوێندنییان ته‌واوكردوه‌ و ئه‌وه‌بوَماوه‌یه‌كی‌ درێژه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو زانكوَ و ئاستی‌ وانه‌كانیان له‌ئاست وانه‌ی‌ وڵاتێكی‌ ئه‌وروپیدایه‌، به‌ڵام چی‌ بكه‌م كه‌ نه‌ك هه‌ندێك له‌ خوێندكاران هه‌ست به‌و ئاسته‌ باشه‌ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌تا كه‌سانێكی‌ وه‌ك به‌ڕێزتان ئه‌و وشه‌ ناشیرینانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌نوسیت! ئائه‌مه‌یه‌ خوَبه‌كه‌مزانین كه‌بوه‌ته‌ موَرانه‌ بوَ كورد.

بوَ زانیاری‌ به‌ڕێزتان ئێستا رێژه‌ی‌ وه‌رگرتن له‌ خوێندنی‌ باڵا به‌واسیته‌ش ئه‌گه‌ر بڵێم نه‌ماوه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ زانكوَی‌ سلێمانی‌ ئه‌وا به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوم، خوَت وه‌ك ئاماژه‌ت پێداوه‌ پروَسه‌ی‌ تواناسازی‌ ئه‌و ده‌رگایه‌ی‌ داخست كه‌ واسیته‌ روَڵ ببینێت و ئه‌وه‌ سه‌لماندنی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌نگاوه‌كان باش ده‌ڕوَن. بێگومان نامه‌وێت وه‌ڵامی‌ به‌ڕێزتان به‌درێژی‌ بده‌مه‌وه‌ چونكه‌ ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه‌ بوَ ئه‌و وتارانه‌ی‌ كه‌ نوسیومه‌ و تیایدا باس له‌ئاستی‌ ته‌نها به‌شێك ده‌كه‌م له‌ زانكوَی‌ سلێمانی‌(2) ئه‌وسا نادروستی‌ ئه‌و وه‌سفه‌ی‌ به‌ڕێزتان ده‌رده‌كه‌وێت.

بوَ ئه‌و بڕگه‌یه‌ی‌ كه‌ گوایه‌ ده‌رچوانی‌ زانكوَش كه‌سانی‌ فێرنه‌كراون وه‌ك به‌ڕێزتان نوسیوتانه‌: ئه‌مه‌ش تاوانه‌ ئه‌گینا ئه‌و هه‌مو ماموَستا و به‌ڕێوبه‌ری‌ ده‌زگا حكومییه‌كان و چالاك له‌بواری‌ مه‌ده‌نیی‌ و پزیشك و ئه‌ندازیار و شاره‌زایه‌ كه‌ ئێستا زوَرینه‌یان ده‌رچوی‌ ئه‌م زانكوَیانه‌ی‌ كوردستانن كه‌ یه‌كێكیان زانكوَی‌ سلێمانییه‌ له‌كوێ فێربون؟ هه‌رهه‌موی‌ نه‌شاره‌زایه‌ و به‌ساخته‌وبه‌ فشه‌ ده‌رچون؟ كێ‌ ئه‌توانێت بڕوا به‌وه‌بكات كه‌ ئه‌مه‌ دروسته‌؟ ئه‌گه‌ر بڵێیت به‌شێك له‌ده‌رچوانی‌ زانكوَ به‌ته‌واوی‌ فێرنه‌بون و ناتوانن له‌ دواڕوَژدا كه‌سانی‌ به‌رپرسیار ده‌چن، ئه‌وا منیش ده‌ڵێم وایه‌ و دروسته‌. بیست ساڵی‌ تریش كوَمه‌ڵێك ده‌بن كه‌ زانكوَ ته‌واوده‌كه‌ن فێری‌ زانست و زانیاری‌ نابن، چونكه‌ نایانه‌وێت و ئێمه‌ش ده‌زانین ئه‌و كوَمه‌ڵه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ڕاستی‌ تاوانه‌ناوی‌ ئه‌و هه‌مو گه‌نجه‌ پڕ زانسته‌ به‌توانایه‌ به‌وشێوه‌یه‌باس بكرێن.

په‌راوێزه‌كان:
1-خه‌ریكه‌ ره‌نج به‌با ده‌بین، روَژنامه‌ی‌ ئاسوَ، ژماره‌ 1419 ،ل 8، 2-3-2011 .
2- تاكه‌ی‌ خوَبه‌كه‌م زانین؟، ماڵپه‌ڕی‌ سبه‌ی‌:
 http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=445&AuthorID=127

د.ئیبراهیم محه‌مه‌د جه‌زا، پڕوَفیسوَری‌ یاریده‌ده‌ر
 به‌شی‌ زه‌ویناسی‌، زانكوَی‌ سلێمانی‌
[email protected]

Sbeiy.com © 2007