خالید ره‌زا
دوابه دوای وتاره رهخنهیییهكهی كاك نهوشیروانمستهفا له‌سه‌ر پارله‌مانی كوردوستان كه، له ماڵپه‌ڕی سبه‌ی دا بڵاوكرایه‌وه، كومه‌ڵێك پارله‌مانتار به وتار، لێدوان و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌نوسی، وه‌ڵامیاندایه‌وه.
دوان له‌وانه: وتاره‌كه‌ی خاتو كوێستان محه‌مه‌دی پارلهمانتارله ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كاك عه‌دنان مفتی سه‌رۆك پارله‌مان،له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی (30/5/2007) بون. هه‌ردووكیان له سه‌ر زۆریی موچهیپارلهمانتارهكان قسه‌یان كردوه.
كاك عه‌دنان پێی وایه موچهیپارلهمانتارانی کوردستان زۆرنییه، به‌ڵكه هی فه‌رمانبه‌ران كه‌مه! که‌چی خاتوكوێستان بهپێیچهوانهوه، پێی وایه موچه‌ی پارله‌مانتاران له‌چاو فهرمانبهرانیتردا، زۆره. به‌ڵام له‌چاو موچه‌ی وه‌زیره‌كانی حوکمه‌تی هه‌رێم و،پارله‌مانتاره‌كانی به‌غداد، كه‌مه.
خاتو كوێستان له وه‌ڵامه‌که‌ی دا له‌نوسه‌ری وتاره‌که ئه‌پرسێت: " ئایا به‌رێزتان ده‌زانن موچه‌ی ئهندامانیپهڕلهمانی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ موچه‌ی ئه‌ندام پارله‌مانی وڵاتانی ترداكهمترین موچه‌یه؟ ته‌نانه‌ت له هی پارله‌مانتارانی هه‌ژارترین وڵاتیدنیاش".
بۆ به‌رچاو ڕۆشنیی پارله‌مانتارانی کوردستان و خوێنه‌ری ئازیزیش،هه‌وڵ ئه‌ده‌م به دوو وتار رۆشنایی بخه‌مه سه‌ر موچه‌ی پارله‌مانتارانی وڵاتیهۆڵاند و، موچه‌ی وه‌زیره‌کانی حوکمه‌تی هۆڵاندی. ئه‌وجا هیودارم خوێنه‌ر و خهڵکیکوردستان خۆیان به‌راورد له نێوان موچه‌ی پارله‌مانتار و وه‌زیره‌کانی خۆمان وپارلهمانتار و وه‌زیره‌کانی وڵاتی هۆڵاند دا بکه‌ن، بزانن ئه‌و قسه‌یه راسته که‌ئه‌ڵێ "له‌دنیادا که‌مترین موچه هی ئه‌ندام پارلهمانهکانیکوردستانه"؟!
من ئه‌م زانیارییانه‌م له وێب سایدی ره‌سمیی دایره‌ی باج وخه‌راجی حوکمه‌تی هۆڵاندی و په‌ڕله‌مانی هۆڵاندی وه‌رگرتون. لێره چونکه زانیاریبۆ هه‌مو که‌سێکه، هه‌مو که‌س به‌ئاسانی ئه‌توانێت له پشتی کۆمپیوتهرهکهیخۆیهوه، وردترین زانیاری ده‌ست بکه‌وێ. به‌ڵام حه‌یف، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌کوردستانه‌که‌ی ئێمه‌دا زانیاری و ژماره‌کان، تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌داهاتی وڵات و موچه‌ی کاربه‌ده‌ستانی گه‌وره، وه‌زیره‌کانی حوکمه‌ت وپارلهمانتارهکانهوه هه‌یه، که‌س نایانزانێ، منیش نه‌متوانی له خشتهکهمدا بۆبهراورد، له ته‌نیشت موچه‌ی ئه‌مانه‌ی هۆڵانده‌وه، موچه‌ی ئه‌وانه‌ی کوردستاندابنێم. وه‌لێ به‌خشینی زانیاری له‌سه‌ر موچه‌ی پارله‌مانتار و وهزیرهکانیهۆڵاند، بۆ خۆیان زانیاری گرنگن و هوشیارییه‌ک به کاربه‌ده‌ستان و هاوڵاتییانیوڵاتهکهم ئه‌به‌خشن.
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه هی هه‌ژارترین وڵاتی دنیانییه، به‌ڵکو هی یه‌کێک له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند و ئارامه‌کانی دنیایه. خشتهیموچهی پارله‌مانی وڵاتێکه که عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌سپاندوه، پاره وبه‌رهه‌می لێ زیاده و، بێکار نییه له‌م وڵاته بیمه‌ی بێ‌کاری یان کۆمهڵایهتیوهرنهگرێ.
له‌م وڵاته گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهات، باجه. باجبهههمو جۆره‌کانییه‌وه. سیستمی باج (تصاعدی) یه. هه‌تا موچه و داهات زۆر وگهورهبن، باجی زیاتریان لێ ئه‌درێ به ده‌وڵه‌ت. له‌م وڵاته، ئه‌وانه‌شی بیمهیبێکاری و کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رئه‌گرن، که ده‌وڵه‌ت خۆی ئه‌یانداتێ، ئه‌بێ باجیدهرامهت بده‌ن. وه‌زیر و پارله‌مانتاره‌کان، ده‌وڵه‌مه‌ند و ههژاراکان،سه‌رمایه‌دار و کارتێله‌کان، هه‌مویان باج ئه‌ده‌ن، له‌که‌م که‌م و، له زۆر زۆر. به‌وشێوه‌یه: پاره له ده‌وڵه‌مه‌ند وهرئهگێرێ و ئه‌درێ به‌هه‌ژار. نه‌ک وه‌کوئه‌وه‌ی له وڵاتی ئێمه روئه‌دات: هه‌مو شت بۆ کاربه‌ده‌ستان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان،هه‌ژار و نهداراکانی وڵاتیش بۆ دۆزه‌خ.
خوێنه‌ری به‌ڕێز!
ئهمخشتهیهی به‌رده‌مت، خشته‌ی ساڵی 2004 ی موچه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێکی پارلهمانیهۆڵاندی و، بڕی ئه‌و باجه‌یه که هه‌ر ئه‌ندام پارله‌مانێک به ده‌وڵه‌تی داوه.
موچه‌ی به‌ناو (إسمی) ساڵی 2004 ی ئه‌ندام پارلهمانێکێ هۆڵاندی (86125,25) هه‌شتاو شه‌ش هه‌زار و سه‌دو بیست و پێنج ئیرۆ و بیست و پێنج ئیرۆ سێنت بوه.
موچه‌ی سفت (صافی= حقیقی) ساڵی 2004 ی هه‌ر ئه‌ندام پارله‌مانێکی هۆڵاندی (47،974،10) چل و حه‌وت هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتاو چوار ئیرۆ و ده ئیرۆ سێنت بوه. واته مانگانه‌ی هه‌ر ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێکی هۆڵاندی، ساڵی 2004، (3،997،84) سێهه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ئیرۆ و هه‌شتاو چوار ئیرۆ سێنت بوه.
ئهمخشتهیهی خواره‌وه بڕی داهاتی ساڵانه‌ی تاک (تاک لێره‌دا ئه‌ندام پهڕلهمانیهۆڵاندییه) و بڕی باجی داهاتی تاک دیاری ئه‌کات:
خانه‌ی 1 خانه‌ی 2 خانه‌ی 3 خانه‌ی 4 خانه‌ی 5
زنجیره داهاتی ساڵانه‌ی تاک به یۆرۆ، له- بۆ بڕی داهاتی باج لێدراو رێژه‌ی باجی دراو بڕی باجی دراو به یۆرۆ سافیی بۆ ماوه/ یۆرۆ
سهرچاوهیزانیارییهکانی ناو خشته‌که، به زبانی هۆڵاندی:
www.belastingdienst.nl/particulier/alsugaatwerken/alsugaatwrken-01.html
www.parlement.com/9291000/modulesf/gpqkwho0
شه‌رحی خشته‌که‌ی سه‌ره‌وه:
1- ئه‌ندام پارله‌مانێکی هۆڵاندیموچهی (إسمی) ی ساڵانه‌ی 86،122،25 ئیرۆیه (سه‌یری خانه‌ی 2 زنجیره‌ی 5 بکه). به‌ڵام ئه‌وه‌ی ساڵانه به (صافی) وه‌ری ئه‌گرێ 47،974،10 ئیرۆیه (سه‌یری خانه‌ی 5 زنجیره‌ی 5 بکه).
2- لانی که‌می موچه یان داهاتی ساڵانه‌ی تاکه‌که‌س لهموڵاته (17،046) حه‌ڤده هه‌زار و چل و شه‌ش ئیرۆیه.
3- که‌س له‌وه کهمتروهرناگرێ. جا ئه‌و که‌سه ئیش بکا، یان نه‌خۆش بێ و له‌ماڵه‌وه که‌وتبێ یاخوددهوڵهت بیژێنێ (بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و بیمه‌ی بێ‌کاری). له‌به‌ر ئهوهیهههنگاوی یه‌که‌می باجی ده‌رامه‌ت له (17،046) ئیرۆ وه ده‌ست پێ ئه‌کات (سهیریخانهی 1 زنجیره‌ی 1 و، خانه‌ی 2 زنجیره‌ی 1 بکه). له‌و موچه‌ی ساڵانه‌یه، له 34،15% باج ئه‌یبات. ئه‌وه‌ی به‌سافی، بۆ تاک ئه‌مێنێته‌وه و ئه‌خرێته سهرژماره حسابه‌که‌ی (11،224،79) ئیرۆیه. مانگانه ئه‌کاته (935،39) نۆسه‌د و سیوپێنج ئیرۆ و 35 ئیرۆ سێنت.
4- ئه‌گه‌ر موچه‌ی صافی (خانه‌ی 5 زنجیره‌ی 5) ساڵانه، له موچه‌ی إسمی ساڵانه‌ی (خانه‌ی 2 زنجیره‌ی 5) ده‌ربکه‌ی ئه‌مێنێته‌وه "(38،148،15) سه‌یری خانه‌ی 4 زنجیره‌ی 5 بکه"، به‌وشێوه‌یه ده‌رئه‌که‌وێ، ساڵانهپارلهمانتارێک (38،148،15) ئیرۆ باج ئه‌دات به ده‌وڵه‌ت. یانی رێژه‌ی 44،3% موچه‌که‌ی، باجی داهات لێی ئه‌سه‌نێته‌وه (سه‌یری خانه‌ی 3 زنجیره‌ی 5 بکه).
5- وه‌کو له خانه‌کانی 1- 4 و زنجیره‌کانی 1- 4 ی خشته‌که‌دا دیاره، سیستمێکههیه بۆ باجی داهات. سه‌یر بکه چۆن تێکڕای موچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندام پارلهمانێکئهکرێ به چوار به‌شه‌وه، هه‌ر به‌شه‌ی رێژه‌یه‌ک له موچه‌که‌ی باجی داهاتئهیبات. ئه‌م سیستمه له باجی داهات پێی ئه‌وترێ باجی هه‌ڵکشاو (الچریبهالتصاعدیه). هه‌تا موچه‌که‌ت، یان داهاتت زۆرتر بێ، پاره‌ی زۆرتر ئه‌ده‌یت به‌باج.
ره‌نگه هه‌بێ بڵێ: نه‌مانوت موچه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانی کوردستانکهمترین موچه‌یه! ئه‌ها ئه‌مه نمونه‌یه‌ک! (3997،84) ئیرۆ، به دیناری ئێراقی (ئه‌گه‌ر 1 ئیرۆ = 1600 دینار) ئه‌کاته (6،396،544) شه‌ش ملێون و سێ سه‌د ونه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د و چل و چوار دینار. ئه‌گه‌ر موچهیپهڕلهمانتارێکی کوردستان (4،500،00) چوار ملێون و پێنج سه‌د هه‌زار دینار بێ،ئه‌وا په‌ڕله‌مانتارێکی هۆڵاندی مانگانه (1،896،544) یه‌ک ملێون و هه‌شت سه‌د ونه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د و چل و چوار دیناری ئێراقی زیاتر لهپارلهمانتارێکی کوردستان وه‌رئه‌گرێ.
به‌ڵام: پارلهمانتارههۆڵاندییهکه هه‌مو مه‌سره‌فێک له‌و موچه‌یه‌ی ئه‌کا: بیمه‌ی ته‌ندروستی، بیمهیمردن، رێژه‌یه‌ک بۆ دایره‌ی خانه‌نشینی، پاره‌ی ئاو، کاره‌با، غاز، کرێی خان‌و، کرێیإشتراکی: ته‌له‌فۆن، ته‌له‌فزێون و ئینته‌رنێت، کرێی هاتن و چون، مه‌سره‌فی ژیانیرۆژانه، وه‌کو گۆشت، برنج و نان. بۆ نمونه: کیلۆیه‌ک گۆشت ئه‌کڕێ به (16000)* شازده هه‌زار دیناری ئێراقی. یه‌ک کیلۆ برنج ئه‌کڕێ به (که‌م/ زیاد 3200) سێهه‌زار و دووسه‌د دینار. نانێکی ساردهوهبوی ئیعاشه (گریمان نانی ئێراقیبهکارهێنا) به (375) سێ سه‌دو حه‌فتاو پێنج دینار. یه‌ک لیتر به‌نزین ئه‌کڕێ به (2240- 2432) دیناری ئێراقی. کرێی گواستنه‌وه‌ی 1 که‌س/ 1 کم به شهمهندهفهرئهکاته (276) دینار. یانی ئه‌گه‌ر له سلێمانی یه‌وه بچێت بۆ هه‌ولێر ئه‌بێ (69120) شه‌ست و نۆ هه‌زار و سه‌د و بیست دینار بدات به کرێی گواستنه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه حسابمان کرد، ده‌رئه‌که‌وێ پارله‌مانتارێکی کوردستانله ئه‌ندام پارله‌مانێکی هۆڵاندی موچه زیاتر وه‌رئه‌گرێ. خۆ ئه‌گه‌ر ئهوهشلهبهرچاو بگرین که، له کوردستان بیمه‌ی ته‌ندروستی و بیمه‌ی مردن نین،پێویستییه‌کانی رۆژانه هه‌رزانترن، کرێی غاز، ئاو، کاره‌با، ته‌له‌فۆن،ته‌له‌فزێون و نرخی به‌نزین، نزیک به خۆڕایین، یان زۆربه‌ی جار نایده‌ن، ئهوادهرئهکهوێ که، موچه‌ی پارله‌مانتارێکی کوردستان زۆر زۆر له موچهیپارلهمانتارێکی هۆڵاندی زیاتره.
له‌به‌ر ئه‌وه پێم سه‌یر بو کهبهڕێزان کاک عه‌دنان مفتی و خاتو کوێستان محه‌مه‌د له‌خۆیانه‌وه، بێ ئهوهیزانیارییان هه‌بێ، قسه‌ی وه‌ها ئه‌که‌ن. قسه‌ی وه‌ها له‌م وڵاته ئه‌چێته خانهیچهواشهکردنی ڕای گشتیه وه. له‌کاتی وادا بکه‌ر سزای قانونی ئه‌درێ. بهتایبهتئهگهر که‌سایه‌تی گشتی (شخصیات عامه) بن، وه‌کو ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و وه‌زیر وله‌وان گه‌وره‌تر.
* * * به‌شی دوه‌م بریتێ ئه‌بێ له شه‌رحکردنی موچهیوهزیرهکانی حوکمه‌تی هۆڵاند. که زۆر له موچه‌ی ئه‌ندام پارله‌مان زیاتره.
--------- * ههمونرخهکان به پاره‌ی ئێراقی، له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه دانراون که، 1 ئیرۆ = 1600دینار.
بۆ به‌راورد كردن: موچه ی پارله‌مانتاران ووه‌زیره‌کانی وڵاتی هۆڵاند (2-3)
له به‌شی پێشودا رۆشناییم خستبووه سه‌ر موچهیپارلهمانتارانی وڵاتی هۆڵاند و، به پێی خشته‌یه‌ک موچه‌ی ساڵانه و مانگانه، بڕیدانی باج ی ئه‌ندام پارله‌مانێکی هۆڵاندیم دیاری کردبو.
لێره‌دا تیشکدهخهمه سه‌ر موچه‌ی وه‌زیرانی سیازده ده‌وڵه‌تی ئه‌روپایی و، وردتر، باسیموچهی وه‌زیره‌کانی هۆلاندو بڕی دانی باجی ساڵانه‌یان به ده‌وڵه‌ت، ئه‌که‌م.
هانده‌رم بۆ نوسینی ئه‌و دوو وتاره، ئه‌و هه‌ڵایه بو که، هه‌ندێک له‌ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانی خۆمان له‌سه‌ر وتاره ره‌خنه‌ییه‌که‌ی کاک نهوشیروانمستهفا به‌رپایانکرد:
کاک عه‌دنان موفتی ده‌ڵیت: موچهیپارلهمانتارهکانمان زۆر نیه، به‌ڵکه هی فه‌رمانبه‌ران که‌مه! گه‌ر وایه‌ده‌بێت کاک عه‌دنان پێمان بڵێت به‌رنامه‌ی پارله‌مان چییه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ناعه‌داله‌تییه؟ بۆ ئه‌وه‌ی پارله‌مانیش بتوانێت قسه له‌و باره‌یه‌وه بکات، ئهبێتبزانێت بودجه‌ی هه‌رێم چه‌نده‌و چۆن سه‌رف ده‌کرێت؟ چونکه ئه‌رکی پارله‌مانه به‌دانانی قانون و چاودێریکردنی ئه‌دای حوکمه‌ت و حیزبه‌کان، ئه‌و نا عهدالهتییهنههێڵی.
خاتو کوێستان محه‌مه‌دی پارله‌مانتاریش له وتارهکهیدادهنوسێت" ئه‌ی ده‌زانن موچه‌و ئیمتیازی پارله‌مانتاران و وه‌زیره‌کانی عێراق چهندبهرامبهر موچه‌ی پارله‌مانتارانی کوردستانه. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو موچهیوهزیره به‌رێزه‌کانی هه‌رێمیش زۆر له موچه‌کانی ئێمه زیاتره که ئهمهیانپێچهوانهی یاسایه"!!. به‌نده کهڕستهی" پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌ی خوێنده‌وه"،پرسی: گه‌لۆ تۆ بڵێی پارله‌مانه حه‌یاته‌که‌ی له مه‌ڕ خۆمان یاسایه‌کی وایدهرکردبێت، که نابێت موچه‌ی وه‌زیرێک له هی پارله‌مانتارێک زیاتر بێت؟ گه‌ر نا،ئه‌ی قابیله پارله‌مانتارێک له خۆیه‌وه شتی وا بنوسێت؟ دواتر هه‌ر خۆم گوتم ئه‌یبۆ نا؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و پارله‌مانه نییه که له‌خولی پێشتر دا، درێژتریندانیشتنی خۆی بۆ ده‌رکردنی یاسای خانه‌نشینکردنی ئه‌ندامه‌کانی خۆیتهرخانکرد؟!
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوو پرسیار:
1- ئایا موچه‌ی وهزیرنابێ له موچه‌ی په‌ڕله‌مانتار زیاتر بێ؟ و،
2- ئایا موچه‌ی وه‌زیره‌کانی ئێمه‌له هی وه‌زیره‌کانی دنیا که‌متره؟
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌م به پێویست زانی.
خشته‌که بریتی یه له لیستی موچه‌ی ساڵی 2003 ی وه‌زیرانی 13 دهوڵهتیئهروپایی. دواتر، به‌ته‌نیا له‌سه‌ر موچه‌ی وه‌زیرانی حکومه‌تی هۆڵاند،ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر ئه‌ده‌م. چونکه له‌سه‌ر بڕی باجی داهات له وڵاته‌کانی تر،زانیاریم نییه. هیوادارم خوێنه‌ری کورد، له‌وانه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی تر ئه‌ژین وزانیارییان هه‌یه، بنوسن.
زنجیره ناوی وڵات موچه‌ی ساڵی 2003 ی وه‌زیرێک
سه‌رچاوه:
Rapport Commissie-Dijkstal
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه:
http://www.parlement.com
تێبنی:
هه‌ر وه‌زیرێکی هۆڵاندی مانگانه، جیا له موچه‌که‌ی، بڕی 600 یۆرۆ نه‌سریه وه‌رده‌گریت. له‌ساڵێکدا ده‌کاته 7200 حه‌وت هه‌زار دووسهدیۆرۆ. به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه دوو ئه‌وه‌نده وه‌رده‌گرێت. بۆ ساڵێک ئه‌کاته 14.400 چوارده‌هه‌زار و چوارسه‌د یۆرۆ. ئه‌م بڕه پاره‌یه باجی لێ نادرێ.
خۆێنه‌ری به‌ڕێز!
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه، خشته‌ی ساڵی 2003 ی موچهیههر وه‌زیرێکی حوکمه‌تی هۆڵاندی و، بڕی ئه‌و باجه‌یه که هه‌ر وه‌زیرێک به‌ده‌وڵه‌تی داوه.
خانه‌ی 1 خانه‌ی 2 خانه‌ی 3 خانه‌ی 4 خانه‌ی 5
ز داهاتی ساڵانه‌ی تاک به یۆرۆ، له- بۆ بڕی داهاتی باج لێدراو رێژه‌ی باجی دراو بڕی باجی دراو به یۆرۆ سافیی بۆ ماوه/ یۆرۆ
سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کانی ناو خشته‌که، به زبانی هۆڵاندی:
www.belastingdienst.nl/particulier/alsugaatwerken/alsugaatwrken-01.html
www.parlement.com/9291000/modulesf/gpqkwho0
شهرحیخشتهکهی سه‌ره‌وه:
1- بڕی موچه‌ی إسمی ساڵی(2003) ی وه‌زیرێکی هۆڵاندی 121.805.00 € بوه (سه‌یری خانه‌ی 2 زنجیره‌ی 5 بکه). بڕی موچه‌ی پوخت (سافی) یههمان مانگ و ساڵی وه‌زیرێکی هۆڵاندی (65.100.38 €) بوه، (سه‌یری خانه‌ی 5زنجیره‌ی 5 بکه). له‌گه‌ڵ 7200 € نه‌سریه‌ی باجلێنهدراو دا کۆی بکه‌یته‌وه،ئه‌کاته (72.300.38 €) حه‌فتاودوو هه‌زار و سێسه‌د یۆرۆ و سیوههشت یۆرۆ سێنت. تێکڕا موچه‌ی پوختی مانگیێکی ساڵی2003 ی وه‌زیرێک (6.025.03 €) شه‌ش هه‌زار وبیستوپێنج یۆرۆ و، سێ یۆرۆ سێنت، بوه.
2- ههروهزیرێک له‌ساڵی 2003 دامانگانه بڕی (4.725.13 €) ی داوه به‌باج. تێکڕا ههروهزیرێکی هۆڵاندی، له‌هه‌مانساڵدا، ڕێژه‌ی 46.6% موچهکهیی داوه به باجی داهات (سه‌یری خانه‌ی 3 زنجیره‌ی 5بکه).
3- باجی ده‌رامه‌ت له وڵاتی هۆڵاند 4 تاریفه‌ی هه‌یه: تاریفهییهکهم: له (17.046 €/ ساڵێک/ تاکه که‌س) ده‌ست پێ ئه‌کات. نرخی ئه‌م تاریفهیه (34.15%) یه، (خانه‌کانی 2 و 3 زنجیره‌ی 1). تاریفه‌ی دوه‌م: هی (17.047 € - 30.361 €/ ساڵێک/ تاکه‌که‌س). نرخی ئه‌م تاریفهیه (41.45%) ه، (خانه‌کانی 1 و 2و 3 زنجیره‌ی 2). تاریفه‌ی سێێه‌م: هی (30.362 € - 52.226 €/ ساڵێک/ تاکه‌که‌س) یه. نرخی ئه‌م تاریفهیه (42%) وه، خانه‌کانی 1 و 2 و 3 زنجیره‌ی 3). تاریفهیچوارهم: له (52.227 € بۆ سه‌ره‌وه/ ساڵێک/ تاکه‌که‌س) ده‌ست پێ ئه‌کات. نرخی ئهمتاریفهیه (52%) وه، (خانه‌کانی 1 و 2 و 3 زنجیره‌ی 4).
بهراوردلهگهڵ دیناری ئێراقی:
1- موچه‌ی پوختی مانگی ئاوگۆستی 2003 ی وهزیرێکیهۆڵاندی به دیناری ئێراقی (ئه‌گه‌ر 1 یۆرۆ = 1600 دینار)، ئه‌کاته (6.025.03 € x 1600 = 9.640.048) نۆ ملێون و شهشسهدوچل هه‌زار و چلوهه‌شت دیناری ئێراقی.
2- موچه‌ی پوختی مانگێکی ساڵی 2004 ی هه‌ر ئه‌ندام پارله‌مانێکی هۆڵاندی (3.997.84 x € 1600 = 6.396.544) شه‌س ملێون و سێسهدونهوهدوشهش هه‌زار وپێنجسهدوچلوچوار دیناری ئێراقی. 3- جیاوازی مانگانه‌ی وه‌زیرێک و ئهندامپارلهمانێکی هۆڵاندی، به دیناری ئێراقی ئه‌کاته 9640048 – 6.393,544 = 3.246,504) سێ ملێون و دووسهدوچلوشهش هه‌زار و پێنجسهدوچوار دیناری ئێراقی. ئهمحاڵهتهش پێچه‌وانه‌ی یاسای ووڵاته‌که نییه، وه‌ک ئه‌ندام پارلهمانهکهیلهمهڕ خۆمان پێی وایه. 4- به گوێره‌ی زانیاریم، جیاوازی نێوان موچه‌ی وه‌زیرێک وئه‌ندام پارله‌مانێکی کوردستان، ته‌نیا یه‌ک ملێون دیناری ئێراقی یه. له کوردستانوهزیرێک پێنج ملێون و نیو و، ئه‌ندام پارله‌مانێک چوار ملێون و نیو دیناری ئێراقیوهردهگرێ.
5- جیاوازی موچه‌ی مانگانه‌ی وه‌زیرێکی هۆڵاندی و وهزیرێکیحوکمهتی هه‌رێم به دیناری ئێراقی ئه‌کاته (4.140,048) چوار ملێون و سهدوچلههزار و چلوهه‌شت دیناری ئێراقی.
به‌ڵام: وه‌زیره هۆڵاندییهکه ههمومهسرهفێک له‌و موچه‌یه‌ی ئه‌کا: بیمه‌ی ته‌ندروستی، بیمه‌ی مردن، رێژه‌یه‌ک بۆدایرهی خانه‌نشینی، پاره‌ی ئاو، کاره‌با، غاز، کرێی خان‌و، کرێی إشتراکی: ته‌له‌فۆن، ته‌له‌فزێون و ئینته‌رنێت، کرێی هاتن و چون له ده‌ره‌وه‌ی دهوامیرهسمی، مه‌سره‌فی ژیانی رۆژانه، وه‌کو گۆشت، برنج و نان ...هتد*
وهزیرههۆڵاندییهکه**:
نه پارچه زه‌وی ده‌درێتێ، نه خانوی له‌سه‌ر تاپۆ ده‌کرێ، نه‌ئه‌توانێ پاره‌ی غاز و ئاو و کاره‌با نه‌دا، نه له‌بازاڕدا شه‌ریکی کۆمپانیاکانه، نه ئه‌توانێ سێنتێ به‌رتیل وه‌ربگرێ، نه حیزب لابه‌لا پاره‌ی مۆڵی بێ چاودێرییدارایی ده‌خاته به‌رده‌م، نه ڕیزه ترۆمبێلی ئاخرمۆدێل و مه‌تره‌لۆزی بهدواوهئهبێ، نه ئه‌توانێ کوڕ و خزمی خۆی بکا به پاسه‌وانی خۆی و پارهکانیانوهربگرێ، نه ئه‌سڵه‌ن گاردی تایبه‌ت و موچه‌ی حه‌ره‌س و مه‌سره‌فی بێ شوماریترۆمبێلی هه‌یه، نه به بلۆک و به‌رد سه‌ری کۆڵانه‌کان ده‌گرێت و خه‌ڵک ههراسانئهکات، نه له‌دواییشدا به پله‌و موچه‌ی وه‌زیر خانه‌نشین ده‌کرێ (ئه‌مانه بۆئه‌ندام پارلهمانهکانیشمان هه‌ر وان).
خۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردی کاروبه‌رهه‌می وه‌زیرێک و ئه‌ندام پارله‌مانێکی ئێره و، کار و به‌رهه‌می ئهوهکانیلای خۆمان بکه‌ین، ئه‌وا، به‌نیگه‌رانییه‌وه، مایه‌پوچ ده‌بین.
ئهگهربهوشێوهیه حسابمان کرد، ده‌رئه‌که‌وێ ئیمتیازی وه‌زیرێکی کوردستان له وهزیرێکیهۆڵاندی زۆر تره. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین که، له کوردستان بیمهیتهندروستی و بیمه‌ی مردن نین، پێویستییه‌کانی رۆژانه هه‌رزانترن، کرێی غاز، ئاو،کاره‌با، ته‌له‌فۆن، ته‌له‌فزێون و نرخی به‌نزین، نزیک به خۆڕایین، یان زۆربه‌یجار نایده‌ن، ئه‌وا ده‌رئه‌که‌وێ که، موچه‌ی وه‌زیرێکی کوردستان له موچهیوهزیرێکی هۆڵاندی زۆر زۆر زیاتره.
* * *
به‌شی سێیه‌م بریتی ئه‌بێله شه‌رحکردنی موچه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی حوکمه‌تی هۆڵاند. که‌هه‌ر هێنده‌ی موچهیوهزیرێک ئه‌بێت!
* بۆ نرخی ئه‌و شمه‌کانه له وڵاتی هۆڵاند، سه‌یری به‌شی 1-3 بکه.
** وه‌زیری هۆڵاندی ئه‌م ئیمتیازاتانه‌ی هه‌یه:
کرێی ماڵگواستنه‌وه (Verhuizen kosten):
هه‌ر وه‌زیرێک ماڵه‌که‌ی، لانی که‌م 50 کم له‌شوێنی ئیشه‌که‌ی دوور بێ و، بیه‌وێ بگوێزێته‌وه بۆ شوێنی وه‌زاره‌ته‌که‌ی، ئهممافانهی، بۆ یه‌ک جار، ئه‌بێ:
1- وه‌رگرتنه‌وه‌ی کرێی گواستنه‌وه‌ی خۆی وخێزانه‌که‌ی.
2- وه‌رگرتنه‌وه‌ی کرێی گواستنه‌وه‌ی ناو ماڵه‌که‌ی.
3- پاره‌ی هه‌ر شتێکی تر که، به‌هۆی گواستنه‌وه‌وه دێته پێش.
له‌گواستنه‌وه‌دا، نابێ ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ئه‌گوێزێته‌وه له 25 کم زیاتر، له تهلاریوهزارهتهکهیهوه دور بێ.
ئۆتۆمۆبیلی کار (Dienstauto):
وه‌زیره‌کان ئۆتۆمۆبیلێک و شۆفێرێکیان بۆ دابین ده‌کرێت. حکومه‌ت له1/1/2004وه بۆ هه‌ر کیلۆمه‌ترێک رێگا (49 یۆرۆ سێنت) بۆ خه‌رجیی ئۆتۆمۆبیله‌که ، بۆ (به‌نزین، چاککردنه‌وه، ته‌ئمینکردن، باجی رێگاوبان...) داناوه، له کۆتاییساڵهکهدا ته‌سفیه‌ی حساب ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر پاره‌که زیاد بوو ناچێته گیرفانیوهزیر، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ خه‌زێنه . شۆفێره‌کانیان له‌سه‌ر میلاکی وهزارهتیناو خۆن و له‌وێوه موچه‌یان ئه‌درێتێ.
بۆ سه‌لامه‌تی و ئه‌منیه‌تی خۆی،وه‌زیر ده‌توانێت ئۆتۆمۆبیله‌که بۆ کاری شه‌خسی خۆی به‌کار بهێنێت. به‌ڵام حوکمهتپارهی به‌کارهێنانی ئۆتۆمۆبیله‌که بۆ کاری شه‌خسی، له وه‌زیره‌که ده‌سێنێت.
بڕی پاره‌ی سه‌نراو له وه‌زیر، به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی ئۆتۆمۆبیله‌که بۆکاری خۆی، به‌م شێوه‌یه دیاری ئه‌کرێ:
گریمان نرخی ئۆتۆمۆبیله‌که 50.000یۆرۆیه. ڕیژه‌ی 25% نرخی ئۆتۆمۆبیله‌که، وه‌کو داهات بۆ وه‌زیره‌که حسابده‌کرێت. واته 50.000x%25 = 12.500 یۆرۆ. له 52% ی ئه‌م بڕه پاره‌یه که،ده‌کاته 6500 یۆرۆ دایره‌ی باج له داهاتی وه‌زیره‌که‌ی ده‌بڕێت. بۆ ڕیژه‌که،بڕوانه خشته‌که: خانه‌ی 3 زنجیره‌ی 4.
به واتایه‌کی تر: وه‌زیره‌که له‌هه‌قی به‌کارهێنانی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی وه‌زاره‌ت دا که، بۆ ئیشی شه‌خسی خۆیی به‌کارهێناوه، ساڵانه 6.500 یۆرۆ له ڕێی دایره‌ی باجه‌وه، ئه‌داته‌وه به خهزێنهیدهوڵهت.
شوێنی مانه‌وه(Woonruimte):
ئه‌و وه‌زیره‌ی ماڵی زیاتر له 50 په‌نجا کیلۆمه‌تر له شوێنی کاره‌که‌یه‌وه دووربێ، شوێنی مانه‌وه‌ی بهتهئسیسکراوی بۆ دابین ده‌کرێت. ئه‌و شوێنه نابێت 25 کم زیاتر، له شوێنیکارکردنی رۆژانه‌یه‌وه (ته‌لاری وه‌زاره‌ت)ه وه دوور بێت.
موچهیوهزیری- موچه‌ی چاوه‌ڕوانی (Wachtgeld)
وه‌زیرێک، ئه‌گه‌ر که‌متر له سێ مانگوهزیر بێت، له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ک بێت له وه‌زیری لابرا، مافی هه‌یه ته‌نیا شهشمانگ موچه‌ی وه‌زیری وه‌ربگرێت. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌دوای ئیشدابگهرێت و، کار بۆ خۆی بدۆزێته‌وه. ئه‌م یاسایه له ساڵی 2003 وه کاریپێدهکریت.
بۆ به‌راورد كردن: موچه ی پارله‌مانتاران ووه‌زیره‌کانی وڵاتی هۆڵاند (3-3)
له دوو به‌شی پێشودا، تیشکم خستبووه سه‌ر موچهیپارلهمانتارانی وڵاتی هۆڵاند، وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی هۆڵاند، موچه‌ی وه‌زیر له 13ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپایی دا. باسی موچه‌ی پارله‌مانتاران، موچه‌ی وه‌زیره‌کانی حکومهتو، بڕی باجدانی ساڵانهیانم، به ده‌وڵه‌ت، کردبوو. له به‌شی سێیه‌م و کۆتایی دا،لیستی ناوی 12 ده‌وله‌تی ئه‌روپایی و موچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیره‌کانیان بڵاوده‌که‌مه‌وه. رۆشنایی ئه‌خه‌مه سه‌ر موچه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری هۆڵاند، ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی ساڵانه، به باج ده‌یدات به ده‌وڵه‌ت.
کاک عه‌دنان موفتی له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی 2007/6/30ی رۆژنامه‌ی هاووڵاتیدا، که له‌سه‌ر کڕینی باڵهخانهیناز سیتی، ترۆمبیلی پارله‌مانتاران، زۆریی موچه‌ی ئه‌ندام پارله‌مانه‌کان، له‌وه‌ڵامی رۆژنامه نووسه‌که دا ده‌ڵێت: "له پارله‌ماندا ئێمه پابه‌ندی ئه‌وبڕیاره‌ی حکومه‌ت بووین، که ئه‌وانه‌ی موچه‌یان زۆره %10یان لێببڕدرێت،هه‌رچه‌نده پارله‌مان بۆی هه‌یه پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاری حکومه‌ته‌وه، ئه‌ندامپارله‌مان پێویستی به موچه‌یه‌کی شیاو هه‌یه، چونکه چه‌ندین پهیوهندیکۆمهڵایهتی له ئه‌ستۆدایه، ده‌کرێت موچه‌ی که‌مبکریته‌وه و ئه‌ویش نهتوانێتبهم په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه هه‌ڵبسیت و نهتوانیتهاتوچۆبکات؟"
خۆێنه‌ری به‌ڕێز دیقه‌ت بده، کاک عه‌دنان ده‌فه‌رموێت: " پارله‌مان بۆی هه‌یه پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاری حوکمه‌ته‌وه" (!). له‌کوێی دنیاهه‌یه، پاڕله‌مان، که بڕیاره کارگه‌ی ده‌رکردنی قانوون بێ، خۆی سه‌رپێچی له‌بڕیار بکا؟. بێجگه‌له‌وه، به‌ریز موفتی پیمان ناڵیَت موچه به‌رزه‌کان کێن؟ ئه‌و %10 چیه لێیان ده‌بردرێت؟ باج و خه‌راجه و ده چێته حه‌زێنه‌ی حوکمه‌ته‌وه؟یان زه‌کات و سه‌رفیتره‌یه و ده‌خریته بهیتولمالهوه؟ به‌ڕیز موفتی ههرهشهشدهکا و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر موچه‌ی پارلهمانتارهکانمان که‌م بکرێته‌وه، ناتواننپهیوهندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن"!
له‌گه‌ل ریزم بۆ کاکعهدنان، که ئه‌وه‌م خوینده‌وه، وام زانی له‌باتی پارله‌مان، جه‌نابی، سهرۆکیمهکتهبی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تییه. ئاخر وه‌زیفه‌ی پاڕله‌مان حهلوفهصڵیعهشایهری و نیزاعی کۆمه‌ڵایه‌تییه، یان دانانی ده‌ستوری ولات و قانوون؟وه‌زیفه‌ی پارله‌مان بڵاوکردنه‌وه‌ی عهنعهناتێی عه‌شایه‌رییه، یانبڵاوکردنهوهی رۆشنبیریی رێزگرتن له قانوون و له قه‌زا؟ تا موچهکانیانلهرێگای په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانا سه‌رفبکه‌ن.
بابێینه‌وه سهرئهصڵی مه‌قسه‌د:
بۆ به‌رچاو رۆشنی خوێنه‌ر، له خواره‌وه لیستی ناوی 12ده‌وڵه‌تی ئه‌ورپایی و، بڕی موچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیره‌کانیان ده‌نووسمه‌وه. دواتر به‌وردی رووناکی ده‌خه‌مه سه‌ر موچه‌ی ساڵی 2003 ی سه‌روه‌زیری هۆڵاندبهرێز(Jan Peter Balkenende ) و، بڕی ئه‌و باجه‌ی له‌و ساڵه دا بهدهوڵهتهکهیی داوه:
زنجیره ناوی وڵات موچه‌ی ساڵی 2003 ی سه‌روه‌زیر
سه‌رچاوه:Rapport Commissie-Dijkstal
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: http://www.parlement.com
موچه‌ی ساڵی 2003 سه‌روه‌زیری حکومه‌تی هۆڵاند وه‌ک له ژماره 10یریزبهندی خشته‌که‌دا دیاره، بریتیبووه له 121.805 یۆرۆ. موچه‌که‌ی دروستبهقهدهر وه‌زیرێکی حوکمهتهکهیهتی (بڕوانه به‌شی دووه‌می ئه‌م زنجیره‌وتاره). سه‌روه‌زیری هۆڵاندی، ئه‌وه‌نده‌ی له وه‌زیره‌کانی زیاده که،نهسرییهکهی به‌قه‌ده‌ر نه‌سرییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه. واته له جیاتی 7200یۆرۆ، نه‌سرییه‌ی ساڵانه‌ی سه‌روه‌زیر 14400 یۆرۆ یه. به واتایه‌کی تر:
سه‌روه‌زیری حوکمه‌تی هۆڵاندی و وه‌زیره‌کانی، موچه‌کانیان بهقهدهریهکن.
سه‌روه‌زیر وه‌ک هه‌ر تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵه، باجی ساڵانه ده‌دات. ڕیژه‌ی46.6 %(*) داهاتی ساڵانه‌که‌ی که به ژماره‌ی ره‌ها ده‌کاته 65.701.62یۆرۆ/ ساڵ دایره‌ی باجی ده‌وڵه‌ت ده‌یبا. ئه‌وه‌ی له دوای دانی باج بۆیماوه‌ته‌وه، 65.100.38 یۆرۆ/ ساڵ. واته ساڵی 2003 موچه‌ی مانگانه‌ی سهروهزیریهۆڵاند 5.425.03یۆرۆ بووه + 1200 یۆرۆ/ مانگ نه‌سرییه. مافه‌کانی سهروهزیرههمان ئه‌و مافانه‌یه وه‌زیرێک هه‌یه‌تی. وه‌کو:
مافی وه‌رگرتنه‌وه‌ی کرێی ماڵگواستنه‌وه، ئۆتۆمۆبیلی کار به شۆفێره‌وه، دابینکردنی شوێنی مانه‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی دووری ماڵه‌که‌ی له شوێنی ئیشه‌که‌ی و، موچه‌ی چاوه‌ڕوانی دوای ماوهیسهرۆکایهتی تا شه‌ش مانگ.
خوێنه‌ری به‌رێز!
تۆ له‌هه‌رشوێنیکی، لهڕێیئهم وهتارهوه ئێستا ده‌زانیت موچه‌ی 12 سه‌ره‌ک وه‌زیری 12 ده‌وڵه‌تی ئهروپاییچهنده. به‌مه‌رجێ دوورونزیک په‌یوه‌ندییان به تۆی کورده‌وه نییه! که‌چی ئێمه‌له وڵاته‌که‌ی خۆماندا، ئاگامان نه له داهاتی وڵاته، نه له چۆنێتیخهرجکردنی، نه له سیستمی دابه‌شکردنی، نه له بڕی موچه‌ی کاربهدهستهزلهکانی له‌مه‌ڕ خۆمان. ته‌نانه‌ت ئاگامان له هیچ شتێکی وڵاته‌که‌مان نییه. گه‌لۆ هه‌تا که‌ی سه‌پانی ماڵی شێخ بین؟
خوێنه‌ری به‌ڕیز!
وه‌کو له‌هه‌رسێ به‌شی ئه‌م زنجیره وتاره‌دا ده‌رکه‌وت، ئه‌ندام پارله‌مانه‌کان،وه‌زیره‌کان و سه‌روه‌زیری هۆڵاند، ساڵانه به‌ڕێژه‌ی 44.3% هه‌تا 46.6% یموچهکانیان باج ئه‌یبات. که‌چی به‌رێز موفتی، سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان،به‌زۆری ده‌زانێت 10% موچه‌که‌یان لێ ببڕدرێت!
دوا پرسیارم له به‌ڕێزی،وه‌کو ئه‌ندامی (م.س) ی حیزبێک که، ئیدیعای سۆسیال دیموکرات ده‌کا، ئاخۆدادپهروهری کۆمه‌ڵایه‌تی ئاوها دێته دی؟ --------------------------