|
رانیه؛ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له رۆژنامه‌نوسێك كرا |
Monday, March 14, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی نادیاره‌وه هه‌ڕه‌شه له په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی نالیا كرا‌و واده‌ی ته‌نها 48 سه‌عاتی بۆ دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی واز له كاركردن بهێنێت.
له لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی)، شاسوار مامه، په‌یامنێری كه‌ناڵی نالیا له رانیه رایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ شه‌مه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كه‌وه ته‌له‌فونێكم بۆ هات و به‌بێ ئه‌وه خۆی بناسێنێت، پێی وتم ماوه‌ی 48 سه‌عاتت له‌به‌رده‌ستایه تا وازبهێنی له‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌یت.
وتیشی: ژماره‌كه، كه 0900710 بو، به‌لامه‌وه سه‌یربو، هه‌رچه‌نده تهئكیدیشم له‌وه‌كرده‌وه كه خۆی بناسێنێت، به‌ڵام ئه‌و وتی پێت ده‌ڵێم له‌مه‌ودوا ده‌بێت له سێبه‌ری خۆشت بترسی گه‌ر واز نه‌هێنێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه دوا به‌دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه، ئاسایش و پۆلیسی رانیه‌ی ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د گربداخی |
|
|