Print
 رانیه‌؛ خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌ سه‌كۆی‌ ئازادی‌ به‌رده‌وامه‌
Monday, March 14, 2011

(سبه‌ی‌):
رانیه‌: ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌)ش جارێكی‌ تر له‌ سه‌كۆی‌ ئازادی‌ رانیه‌ سه‌ده‌ها كه‌س خۆپیشاندانیان رێكخست و له‌ په‌نای‌ داواكاریه‌كانیان بۆ چاكسازی ریشه‌یی له‌ سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم، ئیمزایان بۆ كه‌مپه‌ینی‌ (سه‌رۆك تۆم قبوڵ نیه‌) كۆكرده‌وه‌.
یه‌كێك له‌ سه‌رپه‌رشتیكارانی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرابكرێت به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی‌ كه‌مپه‌ینی‌ سه‌رۆك تۆم قبوڵ نیه‌، تا ئێستا نزیكه‌ی‌ 3 هه‌زار كه‌س ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریه‌ كردوه‌ كه‌ له‌سه‌ر خواستی‌ خۆی‌، بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده‌یان كردوه‌.

هۆشه‌نگ سه‌روچاوه‌یی‌

Sbeiy.com © 2007