Print
 سبه‌ینێ‌ بۆ یادی‌ راپه‌ڕینی‌ سلێمانی‌، یه‌كێتی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومه‌ت به‌زۆر ده‌باته‌ به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كی‌ خۆی‌
Monday, March 14, 2011
(سبه‌ی‌):
سبه‌ینێ‌ 20 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی‌ شاری‌ سلێمانیدا تێپه‌ڕده‌بێت، هاوكات یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ رێگه‌ی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كی‌ سلێمانی‌ خۆیه‌وه‌ ئه‌و یاده‌ به‌ حیزبی‌ ده‌كات، هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومه‌ت ناچار ده‌كات كه‌ به‌خۆیان و خێزانیانه‌وه‌ ده‌بێت له‌ به‌رده‌م مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی‌ ئه‌ودا ئاماده‌بن بۆ ئاهه‌نگێڕان.
ئه‌مڕۆ چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی‌ یه‌كێتی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ سبه‌یه‌وه‌ كردوه‌ باسیان له‌وه‌ كردوه‌، كه‌ سبه‌ینێ‌ ناچاركراون له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كی‌ یه‌كێتی‌ خۆیان خێزانه‌كانیان ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ راپه‌ڕینی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ئاهه‌نگێكی‌ حیزبی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ راپه‌ڕینی‌ سلێمانی‌.
هاوكات به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست سبه‌ی‌ كه‌وتوه‌، به‌ ده‌یان ئۆتۆمۆبێلی‌ داموده‌زگا حكومییه‌كان تابلۆ حكومییه‌كانیان لێكراوه‌ته‌وه‌ و تابلۆی‌ مه‌ده‌نیان پێوه‌كردون و سبه‌ینێ‌ بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ حیزبییه‌ به‌كاری‌ ده‌هێنن، هه‌رئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌ك له‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌ به‌ شه‌قامه‌كانی‌ سلێمانیدا به‌ ئاڵواڵای‌ یه‌كێتییه‌وه‌ نمایشیان ده‌ستپێكرد.

Sbeiy.com © 2007