Print
 به‌رپرسی رادیۆی‌ ده‌نگ: داوای‌ یاساییمان تۆماركردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ رادیۆكه‌مانیان سوتاند
Monday, March 14, 2011

(سبه‌ی):
پاش ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ رابوردو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ و به‌جلی‌ سه‌ربازیه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گای‌ رادیۆی‌ ده‌نگ له‌ قه‌زای‌ كه‌لار، ئازاد عوسمان به‌رپرسی‌ ئه‌و رادیۆیه‌ له‌ لێدوانێكیدا به‌ (سبه‌ی)‌ راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ به‌ دو ئۆتۆمۆبێلی‌ جۆری‌ نیسان پاترۆڵه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گای‌ ڕادیۆكه‌مان و تێكیان شكاندوه‌ و بڕێكی‌ زۆر له‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ رادیۆكه‌شیان به‌تاڵان بردوه‌.
وتیشی: داوای‌ یاسایمان تۆماركردوه،‌ به‌لاَم داواكه‌مان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی‌ دیاریكراو نه‌بوه،‌ چونكه‌ تا ئێستا هیچ سه‌ره‌داوێكمان سه‌باره‌ت به‌ روداوه‌كان ده‌ست نه‌كه‌وتوه.
به‌رپرسی‌ ئه‌و رادیۆی ده‌نگ ئاماژه‌وه‌ به‌وه‌شدا كه‌: به‌ڵینیان پێدراوه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچونی‌ روداوه‌كه‌ و حكومه‌تیش به‌ڵینیداوه‌ به‌دواداچون بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ بكات و قه‌ره‌بوی‌ سه‌رجه‌م زیانه‌ مادییه‌كانمان بكاته‌وه‌.

 

Sbeiy.com © 2007