|
حاجی ئاسكه: كه‌س بۆی نییه به‌ناوی سه‌رجه‌م كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌وه قسه بكات، ئێمه ده‌ستخۆشیمان له عه‌بدوڵای مه‌لا نوری كرد |
Monday, March 14, 2011 |
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولای مه‌لا نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لیستی گۆڕان له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه داكۆكی له كه‌سوكاری ئه‌نفال كرد، یه‌كێتی و پارتی له رێگه‌ی لایه‌نگرانی خۆیانه‌وه ده‌یانه‌وێت هه‌ڵوێسته‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان به دژی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ناوزه‌ند بكه‌ن.
حاجی ئاسكه یه‌كێك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان به سبه‌ی راگه‌یاند: ئێمه ئاگاداربوین كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی 70 تا 80 كه‌سیان له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان كۆكردبوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان بكه‌ن دژی عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، ئێمه‌ش چوین بۆ لایان پێمان وتن كه ناتوانن به‌ناوی كه‌سوكاری ئه‌نفال و كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له قوربانیانی ئه‌نفال قسه‌بكه‌ن، چونكه ئێوه چه‌ند ساڵه نه‌هاتون به‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا.
ئاسكه وتیشی: له‌وێ پێمانوتون كه ئه‌وه‌نه خه‌مخۆری ئه‌نفالن بۆ بۆ خۆپیشاندانه‌كانی به دادگایكردنی مستهشارهكان نه‌ده‌هاتن له‌گه‌ڵمان و ئاماده‌نه‌بون دژی مسته‌شاره ئه‌نفالچییه‌كان خۆپیشاندان بكه‌ن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه كرد كه چۆن هاتون بۆ ئێره، ئه‌وان خه‌ڵكه‌كه‌یان واتێگهیاندبو كه عه‌بدوڵا سوكایه‌تی به كه‌سوكاری ئهنفالكردوه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه‌مان بۆ رونكردنه‌وه و خه‌ڵكه‌كه بڵاوه‌ی كرد و كه‌ناڵه حیزبییه‌كانیش كه بۆ وێنه‌گرتن هاتبون به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕانه‌وه و خۆپیشاندانه‌كه نه‌كرا، وتیشی: دواتر چه‌ند كه‌سوكارێكی ئه‌نفالیان بردبو كه سودمه‌ندن له حیزب و ده‌سكه‌وتی باشی ماددیان له‌لایه‌ن حیزبه‌وه پێده‌درێت قسه‌یان بۆ كه‌ناڵه‌كانی خۆیان كردوه، به‌ڵام ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین نه ئێمه به ته‌نیا نه ئه‌وانیش به‌ته‌نیا ناتوانین نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان بكه‌ین، خۆزگه‌ش كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان گوێیان له چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی و پارتی ده‌بو كه له‌ناو په‌رله‌مان چی‌یان پێوتن، به‌ڵام خه‌ریكه به‌رگرییه‌كه‌ی عه‌بدوڵا له ئێمه به‌پێچه‌وانه‌وه له خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری کوردۆساید/چاک وه‌ك رێكخراوه‌كه ئیمزای بۆ ئیدانه‌كردنی به‌رگرییه‌كه‌ی عه‌بدوڵای مه‌لا نوری كردوه، مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستی له ئه‌ندامێتی رێكخراوه‌كه كێشایه‌وه.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی به سبه‌ی گه‌یشتوه مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره نوسیویه‌تی: "بەدوای لێدوان و راگەیاندەنەکەی ئەحمەد مەجید بەرپرسی لقی گەرمیانی کوردۆساید/چاک، شەرم دەکەم ئەندامی ئەو رێکخراوە بم، بەم راگەیاندنە دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لەم رێکخراوە رادەگەیەنم...
من وەک مستەفای حەسەنە گەورە بەرپرسی کۆمیتەی کوردۆساید/ چاک لە دانیمارک، دژ بەو هەڵوێستەی ئەحمەد مەجید و هەمو ئەو کەسانەی کەلەناو چاک ئاوا بیر دەکەنەوە، لە کاتێكدا کە قسەکانی پەرلەمانتاری گۆڕان دژ بە کەمال کەرکوکی جێگای دەستخۆشی تەواوی شەقامی ناڕازی بو، کەسێک بێت لەسەر ماندو بون و شەونخونی ئێمە. لێدوان دژ بەم هەڵوێستە بدات بەقازانجی دەسەڵاتی کوردی کەلە پەلەقاژەی مەرگ دایە...
سەرەڕای ئەوەش راگەیاندەکەی لە کورسستانی نوێ‌دا بڵاو بکاتەوە، کە وەک دەزگایەکی حیزبی و دژ بە هەمو خواستەکانی خەڵکی دەبینم...
لەکاتێکدا هەر ئەمشەو هێزەکانی تاڵەبانی هەڵیان کوتاوەتە سەر مەیدانی ئازادی لە شاری سلێمانی و کەلاریش...
بەجێی ئەوەی ئەندامانی کورد‌و ساید/چاک لە کوردستان پەیوست بن بە مەیدانی ئازادی و ببنە بەشێک لە ناڕەزایی شەقام، دیَن بەیاننامەی ئاوا شەرمنانە دەردەکەن...
من بەهەر شێوەیەک بۆم بکرێت، لەگەڵ ناڕه‌زایی شەقامم. قسە حە ق و رەقەکانی ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان بەرز دەنرخێنم".
ده‌قی گفتوگۆکه‌ی عه‌بدوڵای مه‌لا نوری له په‌رله‌ماندا... |
|
|