(سبه‌ی):
نامه‌یه‌كی كراوه
مرۆڤ دوَستانی دونیا, ئه‌م نامه كراوه‌یه‌ی ئێمه گوزارشت له بارودۆخ و مه‌ینه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات كه به دریژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م خه‌باتمان له دژی دڕنده‌ترین دیكتاتۆری ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاستدا كرد له پێناو ئازادی‌دا بهلاَم پاش ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 كوردستان پێی نایه قۆناغێكی نوێوه كه جێی ئومێدی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بوو بهلاَم به‌داخه‌وه له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا هه‌ردوو حزبی دهسهلاَتداری كوردستان ئه‌م هه‌رێمه‌یان توشی ده‌یان كاره‌سات و قه‌یرانی گه‌وره كردۆته‌وه تا ئه‌ندازه‌ی وونبوونی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له وانه كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و كه‌رتكردنی ئه‌م هه‌رێمه به‌سه‌ر دوو حزبی بنه‌ماڵه‌دا, هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئازادی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ, گه‌نده‌ڵی به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه, سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسا, جیانه‌كردنه‌وه‌ی دهسهلاَتهكان, نه‌بوونی هێزێكی نیزامی بێلایه‌ن هه‌روه‌ها چه‌ندین كێشه‌ی تر كه خه‌ڵكی كوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵینن.
له ئێستاشدا خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه ڕژانه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان بهلاَم له بری گوێگرتن دهسهلاَتداران هێزهئهمنیهكان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه به‌كارده‌هێنن بۆ سه‌ركوتكردن و بێده‌نگكردنی خۆپیشانده‌ران, ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكهوتهوه باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ پیشاندانی ڕووی دیكتاتۆری ئه‌م دهسهلاَته.
بۆیه ئێمه وه‌ك گروپێكی ئازادیخوازی سه‌ربه‌خۆ له شاری كه‌لار كه شاره‌كه‌مان پشكێكی زۆری سته‌مكاری هێزه ئه‌منیه‌كانی به‌ركه‌وتووه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌مان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران و توشی ئازار و ئه‌شكه‌نجه بوینه‌وه كه تائێستاش ژیانی ئێمه له مه‌ترسیدایه.
هه‌ر لێره‌شه‌وه داوی پشتگیری به‌په‌له‌ی مرۆڤدۆستانه‌ی ئێوه ده‌كه‌ین چونكه هاونیشتیمانیانی ئێمه خوێنیان ده‌ڕێژرێت ته‌نها له به‌رئه‌وه‌ی دهسهلاَتدارانی ئه‌م هه‌رێمه نایانه‌وێت گوێ له خواسته ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان بگرن.
گروپی 25ی شوبات
5/3/2011
وێنه‌یه‌ك بۆ:
ڕه‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
باڵویزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق
باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له عێراق
دادگای نێوده‌وڵه‌تی
ِیكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی
میدیا نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق