|
کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی به‌هۆی جێبه‌جێنه‌کردنی داواکانیانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتن ده‌که‌ن |
Monday, March 14, 2011 |
|
(سبه‌ی):
دوای چه‌ند مانگێک له به‌ڵێنی حکومه‌ت و به‌رپرسان، تاوه‌کو ئێستا کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێنه‌کراوه‌و پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانیش هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتن ده‌که‌ن.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی ناوشار ئه‌نجامداو چه‌ند داواکارییه‌کیان خسته‌ڕو بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرس جێبه‌جێ بکه‌ن، که یه‌کێک له داواکانیان لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستا پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانییه.
داوکارییه‌کانی دیکه‌ی کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆ خۆی له نه‌هێشتنی جیاوازی موچه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌و ئیمتیازاتدا بۆ سه‌رجه‌م کارمه‌نداندا ده‌بینییه‌وه، له‌گه‌ڵ دابینکردنی جلوبه‌رگی پۆلیسی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی ده‌وامكردنیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
بۆ جێبه‌جێکردنی داوکانیشیان، کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ماوه‌ی 48 سه‌عاتیان خسته به‌رده‌م به‌پرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان.
هاوکات کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، گه‌ر تا واده‌ی دیاریكراو وه‌ڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌درێته‌وه، ئه‌وا له به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ مانگرتن ده‌ستپێده‌که‌ن و ناچنه سه‌ر کاره‌کانیان.
بێستون محه‌مه‌د

بێستون محه‌مه‌د |
|
|