Print
 ناڕه‌زاییه‌کانی خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ فراوانتر ده‌بێت و رو له‌ سه‌رای ئازادی ده‌که‌ن
Monday, March 14, 2011
 

(سبه‌ی):
تا دێت ناڕه‌زاییه‌کانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دژی به‌رپرسانی زانکۆ و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا فروانتر ده‌بێت، به‌ تایبه‌ت که‌ به‌زۆر ده‌وامی زانکۆ داده‌خرێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی له‌ به‌رده‌م زانکۆدا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی پشو و داخستنی به‌شه‌ ناوخۆییه‌کان کۆبونه‌وه‌.
هاوکات خوێندکاران بریاریاندا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کانیان رو له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی بکه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بۆ پشتیوانی و پشتگیری کردنی خۆپیشانده‌ران، ئیدانه‌ی داخستنی ده‌وامی زانکۆ و به‌شه‌ ناوخۆییه‌کانیان بکه‌ن.

زمناکۆ ئیسماعیل
فۆتۆ: ئاكام ئه‌بوبه‌كر

Sbeiy.com © 2007