Print
 سۆران؛ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ وتاری‌ هه‌ینیدا باسی دادپه‌روه‌ری‌ كردوه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مامۆستایه‌كی ئایینی‌ كرا
Monday, March 14, 2011

 (سبه‌ی‌):
به‌هۆی‌ پێشكه‌شكردنی وتارێكه‌وه‌ له‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ رابوردو له‌سه‌ر چه‌مكی‌ دادپه‌روه‌ری‌، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ له‌ مامۆستایه‌كی ئایینی‌ كراوه‌ له‌مه‌ودوا وتار نه‌خوێنێته‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌ كاتی‌ به‌رده‌وامبونی‌، خۆی‌ به‌رپرسیار ده‌بێت.
مامۆستا سابیر محه‌مه‌د حه‌مه‌ ئه‌مین، ئیمام و تاربێژی‌ مزگه‌وتی گه‌یلانی له‌ قه‌زای‌ سۆران، له‌ لێدوانێكدا به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ی‌ له‌ وتاری‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ رابوردو وتاره‌كه‌م ته‌رخانكردبو به‌ باسی دادپه‌روه‌ری‌، دواتر دو نامه‌ی مۆبایلم بۆ هات كه‌ تێیاندا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌م لێكراوه له‌مه‌ودوا وتار نه‌خوێنمه‌وه‌و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بم له‌سه‌ر وتاردان، ئه‌وه‌ خۆم به‌رپرسیار ده‌بم.
وتیشی: سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ په‌یوه‌ندیم كردوه‌ به‌  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆرانه‌وه‌و ئاگادارم كردوه‌نه‌ته‌وه‌.

Sbeiy.com © 2007