|
ئەمڕۆ له بهغدا راپۆرتێك لەبارەی دۆخی سلێمانییەوە دەخوێنرێتهوه |
Monday, March 14, 2011 |
(سبهی):
ئەمڕۆ (سێشهممه) نوێنەرانی سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق، راپۆتێك لەسەر روداوەكانی سلێمانی دەخوێننەوە، كە داخوازییەكانی خەڵكی پارێزگاكەی تێدا دەخەنەڕو لەگەڵ داواكردنی سزادانی تاوانباران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رۆژنامەی (رۆژنامه) كەوتون، پەرلەمانتارانی نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم كوتلە كوردییەكان، راپۆتێكی (15) خاڵییان لەسەر روداوەكانی شاری سلێمانی ئامادەكردوەو ئەمڕۆ لە پەرلەماندا دەیخوێننەوە.
بەپێی زانیارییەكان، گرنگترین خاڵەكانی ئەو راپۆرتە كە بە داوای خۆپیشاندەران ناسێنراون، بریتین لە ئەنجامدانی چاكسازیی سیاسیی و ئیداریی ریشەیی لە دامەزراوەكانی حكومەتداو جیاكردنەوهی حیزب لە حكومەت و رێگرتن لە دەستوەردانی حیزبی لە بازاڕو زانكۆكان و دادگایی كردن و سزادانی ئەو كەسانەی لە دوای (17)ی شوباتەوە بە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران تۆمەتبارن، لهگهڵ كۆتاییهێنان بە هەمو جۆرەكانی راوەدونان و دەستدرێژیی و دەستگیركردنی نایاسایی و دادگاییكردنی ئەو كەسانەی ئەو جۆرە كارانە ئەنجامدەدەن.
بەشێك لە خاڵەكانی تری ئەو راپۆرتەی پەرلەمانتارانی سلێمانی، داوا دەكات، سەرلەنوێ هێزی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس دروستبكرێتەوەو سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و لێكۆڵینەوە لە سوتاندنی كەناڵی تەلەفزیۆنی نالیاو هێرشكردنە سەر رادیۆی دەنگ لە كەلار بكرێت و ئیدانەی هەمو جۆرە هێرش و هەڕەشەیەك بكرێت بۆ سەر مامۆستایانی ئاینیی و نوسەران و رۆژنامەنوسان و دابینكردنی ئازادییە گشتییەكان و ئازادكردنی ئەو كەسانەی بە نایاسایی دەستگیركراون.
هەروەها لەراپۆرتەكەدا چەند داواكاریەكی تریش خراونەتەڕو.
|
|
|