|
له هه‌ولێر مۆڵه‌تی خۆپیشاندان له نه‌وزاد هادی پارێزگار ده‌سه‌ندرێته‌وه |
Monday, March 14, 2011 |
(سبه‌ی):
له شاری هه‌ولێر به پێچه‌وانه‌ی یاسای رێكحستنی خۆپیشاندانه‌وه، به بیانوی ئه‌وه‌ی كه هه‌ولێر پایته‌خته، مۆڵه‌تی خۆپیشاندان له ده‌ستی پارێزگاردا نه‌ماوه‌و خراوه‌ته ده‌ستی وه‌زیری ناوخۆ.
به‌پێی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان، ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان به خۆپیشاندان له‌سه‌ر ئاستی ناحیه‌دا له ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌و له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا له ده‌ستی قایمقامه و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگادا له ده‌ستی پارێزگاره‌و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمدا ئه‌وكات له ده‌ستی وه‌زیری ناوخۆیه، به‌ڵام له ئێستادا به‌رپرسانی شاری هه‌ولێر به بیانوی ئه‌وه‌ی هه‌ولێر پایته‌خته، ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تپێدانی خۆپیشاندانیان خستوه‌ته ده‌ستی وه‌زیری ناوخۆوه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ولێر پایته‌خته، لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی دروستكراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان به خۆپیشاندان لای ئه‌وه، كه وه‌زیری ناوخۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه.
(رۆژنامه) چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی كرد به وه‌زیری ناوخۆوه، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه، هاوكات فایه‌ق تۆفیق، بریكاری وه‌ز یری ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه وه‌زیری ناوخۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه‌و ئه‌و هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی نییه له‌و روه‌وه. |
|
|