Print
 ره‌وه‌ندی کوردی له‌ نه‌مسا خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتگیری خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامدا
Monday, March 14, 2011

(سبه‌ی):
له‌چوارچێوه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی کورد له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان دژی ده‌سه‌ڵات و ته‌قه‌کردن له‌ خۆپیشانده‌ران، ره‌وه‌ندی کوردی له‌ نه‌مسا خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا.
دوێنێ (دوشه‌ممه‌) ره‌وه‌ندی کوردی له‌ نه‌مسا خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ سازکرد، به‌ مه‌به‌ستی پشتگیری کردنی خۆپیشانده‌رانی کوردستان و هه‌روه‌ها دژی گرتن و ته‌قه‌کردن له‌ خۆپیشانده‌ران.
هاوکات خۆپیشانده‌ران یاداشتێکی ناڕه‌زایی خه‌ڵکی کوردستانیان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی نه‌مسا کرد، که‌ تێیدا پێشێلکاریی ده‌سه‌ڵات و ته‌قه‌کردن و ده‌ستگیرکردنی خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان خرابونه‌ڕو، له‌گه‌ڵ داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.

Sbeiy.com © 2007