Print
 مه‌یدانی‌ ئازادی سه‌را؛ به‌ختیار عه‌لی‌ و ئاراس فه‌تاح ته‌ئكیدیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه‌
Monday, March 14, 2011
 

(سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ شه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كوردستان، هه‌ر ئێستا به‌ختیار عه‌لی‌ و ئاراس فه‌تاح، نوسه‌ر و روناكبیرانی كورد چونه‌ ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و پشتگیری‌ خۆیان بۆ داواكانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر دوپاتكرده‌وه‌.
له‌ وته‌كانیاندا هه‌ردو نوسه‌ر ته‌ئكیدیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ وه‌ك رۆژانی رابوردو كه‌ به‌ نوسینه‌كانیان پشتگیریان له‌ خۆپیشانده‌ران كردوه‌، له‌مه‌ودواش به‌ فیعلی‌ له‌ مه‌یدانی‌ سه‌را له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌مێننه‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی‌ ده‌سه‌ڵات به‌ ره‌سمی داواكاریه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێ ده‌كات.

ئاكام ئه‌بوبه‌كر

Sbeiy.com © 2007