Print
 سلێمانی‌: یادی‌ 8ی‌ مارس له‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ كرایه‌وه‌
Monday, March 14, 2011
(سبه‌ی‌)
ئه‌مرۆ   له‌یادی‌  8مارس دا  زیاتر (300) ژن  له‌ پاركی‌ دایكه‌وه‌ به‌رێكه‌وتن بۆ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ گروپێكیان به‌ناوه‌ی‌ (كوا وه‌ڵام) دروست كردوه‌ كه‌  له‌ ژماره‌یه‌ك  رۆژنامه‌ نوسان و رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی‌ ژنان پێك هاتبون بۆ یادكردنه‌وه‌ رۆژی‌ ژنان و پشتیوانی‌ له‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ لافیته‌ و دروشم هاتنه‌ ریزی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌.
ره‌زیه‌ فه‌تاح ئه‌ندامی‌ گروپی‌ (كوا وه‌ڵام) به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: ئێمه‌ هاتوین تاوه‌كو پشتیوانی‌ خۆمان وه‌ك ئافره‌تان بۆ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ دوپات بكه‌ینه‌وه‌ و به‌ ده‌سه‌ڵاتیش بڵێین به‌سه‌ به‌ گوفتار باسی‌ ژن، بیكه‌ به‌كردار باسی‌ ژن.
وتیشی‌: داوا له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین سنورێك بۆ توندوتیژی‌ دژی‌ خه‌ته‌نه‌كردنی‌ ژنان دابنێت.
هه‌رئه‌مڕۆ له‌مه‌یدانی‌ ئازادی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ سه‌دان ئافره‌ت ئاماده‌بون و ژماره‌یه‌كی‌ زۆریان له‌ سه‌كۆی ئازادی‌ وتاریان پێشكه‌ش كردو داوایان له‌ ئافره‌تان كرد رۆژنانه‌ شان به‌شانی‌ پیاوان له‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ به‌شداربن له‌ خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كاندا.
  
ئاكام ئه‌بوبه‌كر
Sbeiy.com © 2007