|
وه‌ک رێزلێنان له که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان، رۆژی (پێنجشه‌ممه) خۆپیشانده‌ران جل و به‌رگی ره‌ش ده‌پۆشن |
Monday, March 14, 2011 |
(سبه‌ی):
بۆ پشتگیری له گه‌نجه جل ره‌شه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان و بۆ ئیدانه‌کردنی ئه‌و وتانه‌ی هه‌ندێک په‌رله‌مانتاری ده‌سه‌ڵات که که‌س و کاری ئه‌نفالیان به جل ره‌ش ناوبرد له‌ناو په‌رله‌مان و له راپۆرته‌کانیان سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی دانیشتوانی که‌لار، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی سه‌رای ئازادی بڕیاریاندا که رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا به جل و به‌رگی ره‌شه‌وه له مه‌یدانی سه‌رای ئازادی ئاماده‌بن.
هاوکات خۆپیشانده‌ران داوایانکرد که سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان له پێنج شه‌ممه‌دا جلی ره‌ش بپۆشن، وه‌ک وه‌فایه‌ک و رێزلێنانێک بۆ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان ئه‌و رۆژه بکه‌نه رۆژی پۆشینی ره‌ش. |
|
|