(سبه‌ی):
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه دكتۆر به‌رهه‌م، سه‌رۆكی حکومه‌ت بۆ لێپێچینه‌وه له‌و پێشێلكاریانه‌ی له خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كانی رۆژانی رابوردو بانگهێشتكراوه، ناوبراو ئه‌نجامده‌رانی سوتاندنی كه‌ناڵی نالیای ئاشكراكردوهو هێزه ئه‌منیه‌كانی له روداوه‌كه‌ی 17ی شوباتدا به كه‌مته‌رخه‌م له قه‌ڵه‌مداوه.
له به‌شێكی رونكردنهوهكانیدا ناوبراو وتویه‌تی: یه‌كێك له مه‌ترسیه‌كان له هه‌رێم بونی دو هێزی چه‌كداره‌و تێبینیمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌دای هێزه ئه‌منیه‌كان له رۆژی 17ی شوبات.
ده‌رباره‌ی سوتاندنی كه‌ناڵی (نالیا)ش، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: له‌و روداوه‌دا 8 كه‌س فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: دو كه‌س له‌وانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه ناسراون؛ یه‌كێكیان سه‌ر به هێزه‌كانی دژه تیرۆره‌و ئه‌وی دیكه‌شیان سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كه تایبه‌ته به لێپێچینهنهوه له سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هۆی پێشێلكاریه‌كانی چه‌ند رۆژی رابوردوی خۆپیشاندانه‌كان، له‌لایه‌ن كه‌ناڵی په‌رله‌مانه‌وه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نهگوازرایهوهو ئیداره‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ش هۆكاری نه‌گواستنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی گێڕاوه‌ته‌وه.
هێژا محه‌مه‌د