Print
 پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ دێرین مه‌دالیاكه‌ی‌ خۆی‌ به‌خشییه‌ (گه‌ردون)ی‌ خوشکی شه‌هید گه‌رمیان
Saturday, March 19, 2011

(سبه‌ی‌)
پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ دێرێن مه‌دالیای‌ ئازایه‌تی‌ و نه‌به‌ردیی‌ خۆی‌ به‌خشییه‌ (گه‌ردون)ی‌ خوشكی‌ شه‌هید گه‌رمیان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) له‌ناو ئاپۆڕای‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌، پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ دێرین به‌ ناوی‌ (كاوه‌ به‌گ) مه‌دالیاكه‌ی‌ خۆی‌ كه‌ به‌هۆی‌ ئازایه‌تی‌ و نه‌به‌ردییه‌وه‌ وه‌ری‌ گرتبو، به‌خشییه‌ (گه‌ردون)ی‌ خوشكی‌ شه‌هید گه‌رمیان.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ هۆكاری‌ به‌خشینی‌ ئه‌و مه‌دالیایه‌ی‌ به‌ (گه‌ردون) بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ به‌وته‌ی‌ خۆی‌ شه‌هید گه‌رمیان شه‌هیدی‌ شۆڕشی‌ ئازادی‌ بوه‌.
دوابه‌دوای‌ به‌خشینی‌ ئه‌و مه‌دالیایه‌ش زۆرێك له‌پێشمه‌رگه‌ و كادیری‌ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌فسه‌ر له‌ مینبه‌ری‌ سه‌كۆی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ پاڵپشتی‌ خۆیان بۆ داوا و مافه‌ ره‌واكانی‌ خۆپیشانده‌ران راگه‌یاند و هاتنه‌ به‌ره‌ی‌ گه‌له‌وه‌.

Sbeiy.com © 2007