Print
 دكتۆر به‌رهه‌م له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا: سه‌باره‌ت به‌ چاكسازی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كه‌ی خۆمدا كێشه‌م هه‌یه‌
Saturday, March 19, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌)ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، كه‌ ته‌رخانكرابو بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ دكتۆر به‌رهه‌م، سه‌باره‌ت به‌و روداوانه‌ی‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابوردوی‌ خۆپیشاندانی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رویاندا، ناوبراو له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا ئیدانه‌ی‌ داخستنی (زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین)ی كردوه‌ به‌ فه‌رمانی‌ رێكخراوی‌ یه‌كێتی قوتابیان و رایگه‌یاندوه‌"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قوبوڵمان نیه‌ ده‌وامی زانكۆ په‌كبخرێت".
ئه‌وه‌شی وتوه‌: "سه‌باره‌ت به‌ چاكسازی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كه‌ی خۆمدا (یه‌كێتی‌) كێشه‌م هه‌یه‌".
دانیشتنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان درێژه‌ی‌ هه‌یه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ سوتاندن و هه‌ڵكوتینه‌ سه‌ر ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن و كوشتن و برینداركردن و ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌.
دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن كه‌ناڵی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نه‌گوازرایه‌وه‌و ئیداره‌ی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ش هۆكاری‌ نه‌گواستنه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ بۆ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكی ده‌گێڕێته‌وه‌

هێژا محه‌مه‌د

Sbeiy.com © 2007