|
به به‌شداری هه‌زاران که‌س خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له سه‌رای ئازادی سلێمانی ده‌ستپێکرده‌وه |
Saturday, March 19, 2011 |
(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) به به‌شداری هه‌زاران که‌س خۆپیشاندان له سه‌رای ئازادی سلێمانی ده‌ستپێکرده‌وه و سه‌دان خوێندکاری زانکۆی سلێمانیش به‌شداری ده‌که‌ن.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی و کۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی هه‌فته‌ی سێیه‌می تێپه‌ڕاندو له‌ئێستادا خۆپیشاندان به به‌شداری هه‌زاران که‌س له سه‌رای ئازادی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به‌شێکی زۆری خۆپیشانده‌رانیش، بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی خه‌ڵکی که‌لار جلی ره‌شیان پۆشیوه.
خۆپیشانده‌ران ماوه‌ی 22رۆژه له سه‌رای ئازادی کۆده‌بنه‌وه‌و داوای جێبه‌جێ کردنی داواکانیان ده‌که‌ن و نیگه‌رانی خۆشیان ده‌رده‌بڕن، که تا ئێستا حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات به ده‌م داواکارییه‌کانیانه‌وه نه‌چوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه زیاتر له دو هه‌زار خوێندکاری زانکۆی سلێمانی و به‌شێکی مامۆستایان و سه‌رۆک به‌شه‌کان، بۆ سێیه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ک به‌ره‌و سه‌رای ئازادی به‌ڕێکه‌وتن، هاوکات بۆ پشتیوانی خه‌ڵکی که‌لاریش به‌شێکی زۆری خوێندکاران جلی ره‌شیان پۆشیوه.
|
|
|