|
چوارقوڕنه؛ خوێندکارانی ئاماده‌یی پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی دوپات کرده‌وه |
Saturday, March 19, 2011 |
(سبه‌ی):
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری هاوڵاتیانی شاروشارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه‌و هاوکات خوێندکارانی شارۆچکه‌ی چوارقوڕنه پشتگیری له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن.
له درێژه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا، پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ (پێنجشه‌ممه) خوێندکارانی ئاماده‌یی شارۆچکه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به قه‌زای رانیه، خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامداو پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندانی خه‌ڵکی کوردستان و خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی دوپات کرده‌وه.
له‌هه‌مانکاتدا خوێندکاران داوای ئه‌نجامدانی چاکسازی ریشه‌یی و کۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی کرد له کاروباری رۆژانه‌ی هاوڵاتیان.
هۆشه‌نگ سه‌روچاوه‌یی |
|
|