|
کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له سه‌رای ئازادی سلێمانی به‌رده‌وامه |
Saturday, March 19, 2011 |
(سبه‌ی):
دوای تێپه‌ڕبونی سێ هه‌فته به‌سه‌ر ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌کاندا، له ئێستادا کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له سه‌رای ئازادی سلێمانی ده‌ستپێکردو بڕیاره نوێژی (هه‌ینی)ش ئه‌نجامبدرێت.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له‌بیست و سێیه‌م رۆژدا، کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به به‌شداری سه‌دان که‌س له سه‌رای ئازادی سلێمانی ده‌ستپێکرده‌وه‌و تا دێت ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌بێت.
له‌هه‌مانکاتدا خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆیان ناوناوه هه‌فته‌ی (خۆڕاگری و مانه‌وه)و ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه که به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندان تا داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاریشه بۆ سێیه‌م هه‌ینی له‌سه‌ر یه‌ک، ئه‌مڕۆ نوێژی هه‌ینی له سه‌رای ئازادی ئه‌نجام بدرێت.
زمناکۆ ئیسماعیل
بێستون محه‌مه‌د |
|
|