|
هه‌ولێر؛ بۆ رێگرتن له خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، پارتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و ئاسایشی به جلی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه |
Saturday, March 19, 2011 |
(سبه‌ی):
بۆ رێگرتن له خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌ولێر، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) ده‌ستپێبكات، به فه‌رمانی پارتی دیموكراتی كوردستان هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و ئاسایش به جل و به‌رگی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیه‌وه سه‌رجه‌م شه‌قام و كۆڵانه سه‌ره‌كیه‌كانی شاره‌كه‌یان گرتوه.
هاوكات له سه‌عات 11 ه‌وه سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هه‌ولێر داخراون به روی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا.
له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی كه له 17ی شوباتی رابوردوه‌وه ده‌ستیپێكردوه، بۆ رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر خۆپیشاندانێك، پارتی دیموكراتی كوردستان رێ و شوێنی توندی ئه‌منی گرته‌به‌ر و جگه له‌وه‌ی هێزه‌كانی زێرڤانی و ئاسایشی خستوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه بۆ سه‌ركوتكرددنی خۆپیشانده‌ران، كادیرانی ناوچه‌و لقه‌كانیشی چه‌كداركردوه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه مامۆستایانی ئایینی و چالاكوانانی و مه‌ده‌نی و رۆشنبیران، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابوردو به به‌یاننامه‌و راگه‌یاندن داوایانكرد رێگه به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له هه‌ولێر بدرێت و هاوكات ئیدانه‌ی داخستنی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان كرد به فه‌رمانی رێكخراوی یه‌كێتی قوتابیان، كه بۆ رێگرتن له ئه‌گه‌ری به‌شداری خوێندكاران له خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی هه‌ولێر، بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ خوێندن تێیدا وه‌ستاوه. |
|
|