|
كۆیه: به دروشمی (له‌ژێر سێبه‌ری داهات، به‌فیڕۆی مه‌ده‌ن وڵات) ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بو |
Saturday, March 19, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌دروشمی (له‌ژێر سێبه‌ری داهات، به‌فیڕۆی مه‌ده‌ن وڵات) ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری فراوان له قه‌زای كۆیه ئه‌نجامدرا، به‌شێكی زۆری مامۆستایان و خوێندكاران به‌شداریان تێدا كرد و پشتیوانی خۆپیشانده‌ران و داوا ره‌واكانیان كردن.
به‌رزان شه‌لال، یه‌كێك له مامۆستا به‌شدار بوه‌كان به سبه‌ی راگه‌یاند: "وه‌ك مامۆستایه‌ك شانازی ده‌كه‌م، كه به‌شدارم له‌م خه‌باته سه‌رده‌میانه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادایه دژی ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری".
وتیشی: "ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگای ئه‌و خه‌باته مه‌ده‌نیانه‌وه په‌یامی خۆمان بگه‌ێنینه ده‌سه‌لاَدارانی هه‌رێم، كه بێده‌نگ نابین له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازیه ره‌واكانی هاوڵاتیان، تا سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئێمه رۆژانه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین".
خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای كۆیه شه‌شه‌م خۆپیشاندانه له‌دوای رووداوه‌كه‌ی 17 شوبات، هاوكات ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران بڕیاریاندا به‌رده‌وام بن له‌خۆپیشاندان. |
|
|