|
مه‌یدانی سه‌رای ئازادی؛ به به‌شداری چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕان، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامه |
Saturday, March 19, 2011 |
(سبه‌ی):
خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانی سه‌رای ئازادی له شاری سلێمانی پێی نایه رۆژی 24ه‌مینه‌وه‌و رۆژ به رۆژ ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه‌وه رو له زیادبونه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان چونه مه‌یدانی ئازادی و وته‌ی خۆیان پێشكه‌ش به خۆپیشانده‌ران كرد.
له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌كاندا خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تیان ده‌كرد و هاوكات پێشنیازیان كرد كه حكومه‌تێكی ئینتیقالی پێكبهێنرێت، له‌چوارچێوه‌ی كه‌مپه‌ینی (تۆم به سه‌رۆك قبوڵ نیه)،شدا تا ئێستا 40 هه‌زار ئیمزا بۆ لابردن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆكراوه‌ته‌وه.
له مه‌یدانی ئازادی سه‌را، بورهان ره‌شید په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كرد و رایگه‌یاند: له كاتێكدا كه سه‌رۆك باس له یاسا و ماف ده‌كات، ئه‌ی كوا یاسا كه له ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر په‌رله‌مانتار، ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مان سه‌ر به حیزبن و حكومی نین. |
|
|