Print
 له‌ ئه‌وروپاش هه‌ڵمه‌تی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ بۆ که‌مپه‌ینی (تۆم به‌سه‌رۆك قبوڵ نیه‌) ده‌ستیپێکرد
Saturday, March 19, 2011

(سبه‌ی):
دوێنێ (شه‌ممه‌) ره‌وه‌ندی کوردی له‌ وڵاتی نه‌رویژ کۆبونه‌وه‌یه‌ک و سیمینارێکی کراوه‌یان تایبه‌ت به‌ بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان ئه‌نجامدا.
له‌دوای سیمیناره‌که‌و هاوکات له‌گه‌ڵ شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌شداربوان ده‌ستیان کرد به‌ کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ که‌مپه‌ینی (تۆم به‌سه‌رۆك قبوڵ نیه‌).
ئه‌م که‌مپینه‌ش له‌دوای لێدوانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم هات که‌ له‌ ئیتاڵیاوه‌ رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر 50هه‌زار هاوڵاتی کوردستان داوام لێ بکه‌ن ده‌ست له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بکێشمه‌وه‌، ئه‌وا ده‌ست ده‌کێشمه‌وه‌".
له‌ هه‌رێمی کوردستانیش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکی که‌مپه‌ینی (تۆم به‌سه‌رۆك قبوڵ نیه‌)، زیاتر له‌ 41هه‌زار ئیمزا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کۆکراونه‌ته‌وه‌.

Sbeiy.com © 2007