Print
 له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر سوکایه‌تی به‌ هاوڵاتیان ده‌کرێت
Saturday, March 19, 2011
(سبه‌ی):
فشار و هه‌وڵه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بۆ سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیان تا دێت فراوانتر ده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌داو به‌ بێ ئاگاداری سه‌رنشینه‌کانی، فڕۆکه‌یه‌ک له‌ دیمه‌شقه‌وه‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ هه‌ولێر و سوکایه‌تی به‌ سه‌رنشینه‌کانی کراوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ یه‌کێک له‌ سه‌رنشینه‌کانی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) به‌ فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌ سلێمانیه‌وه‌ به‌ره‌و دیمه‌شق به‌ڕێکه‌وتین، به‌ڵام دواتر به‌بێ ئاگاداری سه‌رنشینه‌کان ره‌وانه‌ی هه‌ولێر کراین.
وتیشی: پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه‌ هه‌ولێر کاتێکمان زانی چوارده‌وری فڕۆکه‌که‌ به‌ چه‌کداری تایبه‌تی پارتی گیرا، ئه‌مه‌ش ترسێکی زۆری لای سه‌رنشینه‌کان دروستکرد و ناڕه‌زایی زۆری لێکه‌وته‌وه‌ که‌ بێ ئاگاداری ئه‌وان فڕۆکه‌که‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر.
ئه‌و هاوڵاتیه‌ باسی له‌وه‌شکرد، دواتر چه‌کداره‌کان هاتونه‌ته‌ نێو فڕۆکه‌که‌و که‌وتونه‌ته‌ لێپرسینه‌وه‌و وه‌رگرتنی زانیاری له‌ هاوڵاتیان به‌ تایبه‌ت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی خه‌ڵکی سلێمانین که‌ ماوه‌ی سه‌عاتێکی خایاندوه‌.
وتیشی: چه‌کداره‌کان که‌ به‌شێکیان به‌ جلی مه‌ده‌نییه‌وه‌ بون، به‌شێوه‌یه‌کی نه‌شیاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رنشینه‌کان کردوه‌، به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی که‌ خه‌ڵکی سلێمانی بون و جنێو و سوکایه‌تییه‌کی زۆریان پێکردون.
Sbeiy.com © 2007