Print
 په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ به‌دواداچونی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌رانی‌ په‌سه‌ند كرد
Wednesday, March 23, 2011
(سبه‌ی‌):
له‌دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ داواكاریی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
رێباز فه‌تاح ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌دانیشتنه‌كه‌دا پاش ئه‌وه‌ی‌ گفتوگۆ له‌نێوان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كاندا كرا و به‌ته‌وافوقی‌ دانرا، دواتر راپۆرته‌كه‌ خرایه‌ به‌رده‌م په‌له‌مانتاران و به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ په‌سه‌ند كرا و ته‌نها 5 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان بۆ په‌سه‌ند نه‌كردنی‌ نه‌دا.
وتیشی‌: راپۆرته‌كه‌ چه‌ند خاڵێكی‌ له‌خۆگرتبو، خاڵێكیان تایبه‌ته‌ به‌ كۆتاییهاتنی‌ كاری‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ته‌كه‌، خاڵێكی‌ تریش له‌سه‌ر په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ پێویست كردوه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌ك دروست بكات له‌ناو فراكسیۆنه‌كانی‌ ناو په‌رله‌مان بۆ دیالۆگی‌ نیشتمانی‌ له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌هه‌ندی‌ نیشتمانی‌ و سیاسییان هه‌یه‌، خاڵێكی‌ تریشیان ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی‌ له‌ناو داواكاریی‌ خۆپیشانده‌راندا هاتوه‌ له‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بخرێنه‌ به‌رنامه‌ی‌ كاره‌وه‌ و ئه‌وله‌ویه‌تیان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ جێبه‌جێ بكرێن.
رێباز فه‌تاح وتیشی‌: هه‌ربه‌پێی‌ ئه‌و راپۆرته‌ بڕیاردراوه‌ بارودۆدخی‌ نائاسایی‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێم ئاسایی‌ بكرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها دانانی‌ هه‌ندێك دادوه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌رییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ له‌ دادگاكاندا هه‌ن و تایبه‌تن به‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌وه‌، به‌زویی‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.
Sbeiy.com © 2007