|
کۆیه؛ به‌هۆی خۆپیشاندانێکه‌وه، رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ سلێمانی کرا |
Wednesday, March 23, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌هۆی خۆپیشاندانێکه‌وه له قه‌زای کۆیه‌و گرتنی رێگای سه‌ره‌کی هه‌ولێر - کۆیه، سه‌رۆکی حکومه‌ت ناچاربو له رێگه‌یه‌کی دیکه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه) ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی قه‌زای کۆیه خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زاییان به‌هۆی نه‌بونی سوته‌مه‌نییه‌وه له ناوچه‌ی ئیسکانی شاری کۆیه ئه‌نجامداو بۆ ماوه‌یه‌ک رێگای سه‌ره‌کی هه‌ولێر- کۆیه‌یان گرت.
له‌وکاته‌شدا، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشاندانه‌که‌و گرتنی ئه‌و رێگایه‌وه، قافڵه‌ی ئۆتۆمێله‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت به ناچاری ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌جێهێشت و له‌ڕێگه‌ی هه‌رمۆته‌وه چونه‌وه کۆیه‌و دواتر به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێکه‌وتن.
|
|
|