Print
 سه‌رای‌ ئازادی‌؛ 50 پێشمه‌رگه‌ی‌ ئه‌یلول پشتیوانی خۆیان بۆ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی
Wednesday, March 23, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ درێژه‌ی‌ پشتگیریكردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ كوردستان و داواكاریه‌كانیان، دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌)، 50 پێشمه‌رگه‌ی‌ شۆڕشی ئه‌یلول پشتیوانی‌ خۆیان بۆ داواكاریه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران راگه‌یاندو له‌ وتارێكیشدا (سان ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د بارام)، به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ له‌ مه‌یدانی سه‌رای‌ ئازادی‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر كرد.
نوێنه‌ری‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ ئه‌یلول، به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: ئێمه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت ده‌سه‌ڵات وه‌ك دیكتاتۆر ده‌ستیگرتوه‌ به‌سه‌ر پاره‌و سامانی‌ خه‌ڵكی هه‌ژاری‌ هه‌رێمی كوردستانداو له‌ كاتی خۆشیدا ئێمه‌ شۆڕشمان له‌ پێناو ئازادیدا كردوه‌، بۆیه‌ وه‌ك‌ 50 پێشمه‌رگه‌ی‌ شۆڕشی ئه‌یلول بڕیارماندا له‌ ئێستادا پشتیوانی له‌ شۆڕشی نوێی‌ گه‌نجان بكه‌ین.
داواشیكرد، تا جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان، گه‌نجانی‌ خۆپیشانده‌ر له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام بن له‌ خۆپیشاندانه‌كانیان.

بێستون محه‌مه‌د

Sbeiy.com © 2007