Print
 پاش لێسه‌ندنی كاسێتی‌ وێنه‌گرتنی خۆپیشاندانه‌كه‌، دو كارمه‌نده‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی‌ KNN ئازادكران
Wednesday, March 23, 2011
(سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌عات 12:30 خوله‌كی‌ ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه‌) دو کارمه‌ندی ئۆفیسی هه‌ولێری که‌ناڵی KNN، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركران، پاش تێكشكاندنی كاسێته‌كانیان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ماوه‌ی‌ 1:30 خوله‌ك، ئازادكران.
په‌یامنێرمان پێی‌ راگه‌یاندین: له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستدرێژی‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ردو كارمه‌نده‌كه‌ی‌ KNN.
وتیشی: كاسێتی‌ وێنه‌گرتنه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ لێسه‌ندراوه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی‌ خۆپیشاندانی‌ كه‌سوكاری‌ چه‌ند گیراوێكی سیاسی له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ كوردستان بڵاونه‌بێته‌وه‌.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌ژار ئه‌نوه‌ر (په‌یامنێر) و (ئه‌میر ئه‌بوبه‌کر) (کامێرامان)، بۆ روماڵكردنی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوبونه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان و تا ئازادكردنیان، نه‌زانرا له‌لایه‌ن چ هێزێكه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.
هاوکات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (سبه‌ی) که‌وتوه‌، له‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوساندا، چه‌ند ژنێكی خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیرکراون.
Sbeiy.com © 2007