Print
 به‌ به‌شداری که‌سوکاری قوربانیانی کیمیابارانی سێوسێنان، خۆپیشاندان له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی ده‌ستیپێکرد
Wednesday, March 23, 2011

(سبه‌ی):
خۆپیشاندانه‌کانی سه‌رای ئازادی سلێمانی پێینایه‌ 34هه‌مین رۆژییه‌وه‌و سه‌دان که‌س له‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانی هاوڵاتیان به‌شدارن تیایدا.
له‌ سه‌عات 02:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌)ه‌وه‌ خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س له‌ هاوڵاتیان ده‌ستیپێکردوه‌و تا دێت ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌بێت.
خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ که‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ یادی کیمیابارانکردنی ناحیه‌ی سێوسێنانی سه‌ر به‌ قه‌ره‌داغ، ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سوکاری قوربانییه‌کان گه‌یشتونه‌ته‌ سه‌رای ئازادی و یاده‌که‌ به‌رز راده‌گرن.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ رێکه‌وتی 22/3/1988دا ناحیه‌که‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ به‌ چه‌کی کیمیاوی بۆردومان کراو ده‌یان که‌س له‌ دانیشتوانه‌که‌ی بونه‌ قوربانی.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی وه‌ک رۆژانی رابوردو، به‌شداری یاده‌که‌ ده‌که‌ن و بڕیاریشیانداوه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌وامدا ده‌ستبکه‌نه‌وه‌ به‌ چالاکییه‌کانیان.


بێستون محه‌مه‌د
زمناکۆ ئیسماعیل

Sbeiy.com © 2007