|
هه‌ڵه‌بجه؛ 5 كه‌س به فیشه‌ك و 10 كه‌سی دیكه‌ش به به‌رد برینداربون |
Wednesday, March 23, 2011 |
(سبه‌ی):
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه چه‌كداره‌ی له هه‌ڵه‌بجه بۆ رێگرتن له خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، 5 كه‌س به فیشه‌ك و 10 كه‌سی دیكه‌ش به به‌رد برینداربون.
هه‌ر له میانی هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ڵه‌بجه، ئارام نه‌جیم، په‌یامنێر و هانا سدیق، كامێرامانی كه‌ناڵی كه‌ی ئێ ئێن، برینداربون و له ئێستاشدا ناوبراوان له نه‌خۆشخانه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، دوای هێرشه‌كه‌یان، هێزه چه‌كداره‌كان ناو بازاڕیان چۆڵكردوه، جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ریش تادێت رو له زیادبون ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن له ماوه‌ی 4 سه‌عاتدا، گۆران ئه‌دهه‌م، قایمقامی شاره‌كه ده‌ست له كاربكێشێته‌وه.
هاوكات ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه تا جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان، به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندان.
|
|
|