Print
 ئاژانسی فرانس پرێس: خۆپیشاندانه‌كانی‌ هه‌رێم بانگه‌وازێكی به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌ركرده‌ كورده‌كان
Wednesday, March 23, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ راپۆرتێكدا به‌ ناوی‌ (بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ بارزانی بۆ ریفۆرم له‌ كوردستانی‌ عێراق)، ئاژانسی هه‌واڵی‌ فرانس رایگه‌یاندوه‌: دوای چه‌ند ساڵ خۆسه‌پاندنی‌ پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی و، یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت، له‌ ژێر كاریگه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق و به‌ تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان داوای ریفۆرم ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌ به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌: بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ بۆ ریفۆرم، له‌ دوای چه‌ندین خۆپیشاندان دێت له‌ هه‌ندێك شاری كوردستان له‌ دژی گه‌نده‌ڵی و خزم خزمێنه‌ و خۆسه‌پاندنی سیاسی پارتی و یه‌كێتی.
هاوكات خۆپیشاندانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان به‌هۆكاری‌ بانگه‌شه‌كه‌ی‌ بارزانی زانراوه‌و ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو كه‌: ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ بانگه‌وازێكی به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌ركرده‌ كورده‌كان.
هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌و 50 هه‌زار ئیمزایه‌ش كراوه‌ كه‌ بۆ ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆكراوه‌ته‌وه‌.

 

Sbeiy.com © 2007