|
دوای مانگێک له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی هه‌رێم، تا ئێستا به کردار داواکاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێنه‌کراوه |
Wednesday, March 23, 2011 |
(سبه‌ی):
سه‌رباری ئه‌و په‌یام و وه‌ڵام و بڕیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ت و به‌رپرسانی باڵاوه به خۆپیشانده‌رانی كوردستان دراوه، كه‌چی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه‌و هیچ یه‌كێك له‌و وه‌ڵامانه نه‌یتوانیوه متمانه‌و ره‌زامه‌ندی شه‌قام وه‌ده‌ست بهێنێت، چالاكوانێكی مه‌ده‌نیش هۆکاره‌که‌ی بۆ به‌ڵێنی بێ کرداری به‌رپرسانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئاری عوسمان، چالاكوانی مه‌ده‌نی له گه‌رمیان بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: له ماوه‌ی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ئه‌وه‌نده‌یان به‌ڵێنی بێ بنه‌ماو بێ كردار به خه‌ڵك داوه، خه‌ڵكی كوردستان باوه‌ڕی پێیان نه‌ماوه.
ئه‌وه‌شی وت كه "تا ئه‌و كاته‌ی به كردار خواستی شه‌قام جێبه‌جێ نه‌كرێت، شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نه‌ك هه‌ر ناوه‌ستنه‌وه، به‌ڵکو توڕه‌یی شه‌قام زیاتر ده‌بێت".
له هه‌مان کاتدا له هه‌ندێک ناوچه‌ی وه‌ک پارێزگای هه‌ولێر و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه سه‌پاندنی باری نائاسایی رانه‌گه‌یه‌ندراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رده‌وامه‌و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی فراوانی هاوڵاتیانی لێکه‌وتوه‌ته‌وه.
به‌رده‌وامی شه‌قام له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان له كاتێكدایه، كه پارله‌مانی كوردستان به بڕیاره حه‌ڤده خاڵییه‌كه‌ی و سه‌رۆكی حكومه‌ت به وه‌ڵامه‌که‌ی بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران و په‌یامی به‌رپرسانی تر، جه‌خت له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی خواسته‌كانیان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌ڕای هاوڵاتیان ئه‌وانه ته‌نیا قسه‌ن و نه‌بونه‌ته کردار.
هاوكار ئازاد |
|
|