Print
 سوید؛ له‌ یۆتۆبۆری خۆپیشاندانێک بۆ (هه‌ڵگرتنی باری ناسایی سه‌ر هه‌ولێر) ئه‌نجامده‌درێت
Saturday, March 26, 2011

(سبه‌ی):
سه‌پاندنی بار نائاسایی رانه‌گه‌یه‌ندراو له‌ شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و تا دێت پێشێلکاری و توندوتیژییش به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان و که‌سانی سه‌ربه‌خۆ له‌و شاره‌ فراوانتر ده‌بن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بۆ کۆتایی هێنان به‌و پێشێلکاری و باره‌ نائاساییه‌ی به‌سه‌ر شاری هه‌ولێردا سه‌پێنراوه‌، بڕیاره‌ رۆژی (شه‌ممه‌) 26/3/2011 ره‌وه‌ندی کوردی له‌ وڵاتی سوید خۆپیشاندانێک له‌ شاری یۆتۆبۆری ئه‌نجام بده‌ن، له‌ هه‌مان کاتدا ئیدانه‌ی سوکایەتی و بێ رێزی بە لاوانی کورد و بەرگرتن لە توندوتیژی دەسەڵات ده‌که‌ن.

کات و شوێنی خۆپیشاندان:

رۆژی شەممە: ٢٦/٣/٢٠١١
سه‌عات : ١٤،٠٠ تا ١٦،٠٠
لە  گۆستاف ئەدوڵف توریت/ یۆتۆبوری
Lördag    26 – 3 – 2011
Kl.    14:00 – 16:00
Gustaf Adolfs Torg / GÖTEBORG

Sbeiy.com © 2007