Print
 سلێمانی؛ (25) پێشمه‌رگه‌ی دێرین و گه‌نجی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی هاتنه‌ ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌
Saturday, March 26, 2011


(سبه‌ی):
پشتیوانی و پاڵپشتی کردن له‌ خۆپیشانده‌رانی شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌مڕۆش (25) پێشمه‌رگه‌ی دێرین و گه‌نجی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی هاتنه‌ ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌.
عه‌لی مسته‌فا، که‌ پله‌که‌ی (عه‌قیده‌)، به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ وته‌یه‌کی پێشکه‌شکردو پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆپیشاده‌رانی ناوچه‌ جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رای ئازادی سلێمانی ده‌ربڕی و ته‌ئکیدیشی کرده‌وه‌، که‌ داواکری خۆپیشانده‌ران، داواکاری سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه‌.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردنیشیان کرد له‌ خۆپیشانده‌ران و داوایان له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کرد، هیچ جۆره‌ توندوتیژییه‌ک به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کارنه‌هێنن.
له‌هه‌مان کاتدا په‌یامێکیشیان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات کردو داواشیان له‌ ده‌سه‌ڵات کرد، که‌ هه‌رچی زوه‌ به‌ ده‌م داواکاری خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بێن و به‌ کردار داواکانیان جێبه‌جێ بکه‌ن.

 

 

Sbeiy.com © 2007