Print
 هه‌ڵه‌بجه‌؛ به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ده‌وامه‌
Saturday, March 26, 2011


(سبه‌ی):
به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانی ئه‌و شاره‌، خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وامه‌.
له‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی)ه‌وه‌ کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ باخی ئازادی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌رده‌وامه‌و ژماره‌یه‌ک مامۆستای ئایینی و په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن و چین و توێژ جیاوازه‌کانی هاوڵاتیان به‌شدارن تیایدا.
خۆپیشانده‌رانیش داوا ده‌که‌ن ئه‌و که‌سانه‌ به‌سزا بگه‌یه‌نرێن که‌ ئه‌و باره‌ نائاساییه‌یان به‌سه‌ر شاره‌که‌یاندا سه‌پاندوه‌و ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌رانی ناوچه‌ جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کردوه‌، ته‌ئکید له‌وه‌ش ده‌که‌نه‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی به‌ کردار وه‌ڵامی داواکانیان ده‌درێته‌وه‌، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خۆپیشاندان.

 
ئارام نه‌جیم

Sbeiy.com © 2007