(سبه‌ی):
له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانیاندا بۆ ته‌فره‌دانی خۆپیشانده‌ران و کۆتایی هێنان به خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا، ده‌سه‌ڵات له نوێترین هه‌وڵیدا پاره ده‌داته ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان کار بکه‌ن.
فیدا ئه‌حمه‌د جه‌میل، یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی پاره‌که‌ی پێدراوه، بۆ (سبه‌ی) وتی: به‌رپرسێکی سه‌ربازی یه‌کێتی که پله‌که‌ی (عه‌قید) بو له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به من و سێ ئه‌ندامی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادییه‌وه کردوه‌و خۆی وه‌ک که‌سی نزیک له ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ناساند‌و داوای لێ‌کردین کاریان بۆ بکه‌ین و دواتریش ئێمه‌ی بینی.
راشیگه‌یاند: به‌رپرسه سه‌ربازییه‌که پێی وتین؛ کارمان بۆ بکه‌ن و چاودێری بارودۆخی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و رۆژانه له ورده‌كارییه‌کان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر یه‌كێكتان رۆژانه بڕی 25 هه‌زار دیناری پێده‌ده‌ین.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، که ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان لایه كه ئه‌و عه‌قیده سه‌ربازییه‌ی یه‌کێتی پێیداون و پێشی راگه‌یاندون، که هه‌رچیه‌کیان بوێت ئه‌و له‌ڕێی ئه‌و ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌ی یه‌کێتییه‌وه بۆیان دابین ده‌کات.
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا بۆ (سبه‌ی) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: " ئاماده‌نین ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پێمان به‌خشراوه له‌به‌رامبه‌ر پاره‌و هیچ شتێکی دیکه‌دا بیگۆڕینه‌وه، لێره‌شه‌وه داوا له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ین واز له‌م شێوازی فریودانه بهێنێت و له‌بری ئه‌م جۆره كارانه، به کردار به‌ده‌م داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه بێن".
تێبینی: ناوی عه‌قیده‌که‌و ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌که‌ی یه‌کێتی لای (سبه‌ی) پارێزراوه...