(سبه‌ی):
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌عات (4:10) كه‌سێك كه فۆڕمی راپرسی ده‌زگایه‌كی بڵاوده‌كرده‌وه سه‌باره‌ت به خۆپیشاندان له شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی پارتییه‌وه پاش لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا فۆڕمه‌كانیان دڕاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له روداوه‌كه به سبه‌ی راگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه كۆمه‌ڵێك فۆڕمی راپرسی پێبو، له‌ناو خه‌ڵك و دوكانداره‌كانی بازاڕدا سه‌رقاڵی پڕكردنهوهیانبو، به‌ڵام له‌ناكاو هێزێكی ئاسایشی پارتی دایان به‌سه‌ریدا و پاش لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان، فۆڕمه‌كانیان دڕاند و رێگریان كرد له بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا.
شایه‌نی باسه دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردوه، پارتی بارێكی ئه‌منی توندی نائاسایی به‌سه‌ر شاری هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا سه‌پاندوه، هاوكات به هێز و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستگیركردن رێگری ده‌كات له هه‌ر گردبونه‌وه‌یه‌ك كه مه‌ترسی خۆپیشاندانی لێ بكرێت.
ده‌قی فۆڕمی راپرسییه‌كه: