|
سه‌رای ئازادی؛ به به‌شداری شانۆكاران، خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان درێژه‌یان هه‌یه |
Thursday, March 31, 2011 |
(سبه‌ی):
له 38 هه‌مین رۆژی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی سه‌رای ئازادی، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌مه)ش به به‌شداری هه‌زاران كه‌س كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان درێژه‌ی هه‌بو.
بڕیاریشه له كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، به به‌شداری چه‌ند شانۆكارێكی دیار، یادی رۆژی جیهانی شانۆ بكرێته‌وه‌و شانۆیه‌كیش نمایشبكرێت.
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكاران و مامۆستایان و سه‌رۆك به‌شه‌كانی زانكۆی سلێمانی چونه‌ته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی گه‌نجانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیش له به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌شدارن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دڵشاد ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری گه‌نجانی چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌ندامی مه‌یدانی شه‌هید گه‌رمیان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: یاداشتێكمان داوه‌ته په‌رله‌مان كه هه‌مان داواكاریه‌كانی سه‌رای ئازادی شاری سلێمانیه‌و ئه‌گه‌ر تا 14/4 وه‌ڵاممان نه‌درێته‌وه، بایكۆتی یادی ئه‌نفال ده‌كه‌ین.
بێستون محه‌مه‌د
|
|
|