(سبه‌ی)
له 39 هه‌م رۆژی به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌كان، ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه)ش جه‌ماوه‌ری ناڕازی سلێمانی به‌رده‌وامن له چالاكیه‌كانیان.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، یادی شه‌هیدانی 17ی شوبات و رۆژانی دواتری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كرێته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌سوكاری شه‌هیدان له رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌شدارن.
وه‌ك دو رۆژی رابوردوش، خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران زانكۆی سلێمانی، به دروشمی (ئه‌مرۆ رۆژی ماته‌مینیه، حکومه‌ت بۆ ده‌نگی نیه) له زانكۆوه‌و به رێ‌و ره‌سم چونه‌ته ناو جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ره‌وه.
هه‌ر له‌میانی رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان له سه‌رای ئازادی، كه‌سوكاری سۆرانی مامه حه‌مه به ئاپۆرایه‌کی جه‌ماوه‌ری چونه‌ته ناو خۆپیشانده‌ران و پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران راگه‌یاندوه.
جێی ئاماژه‌یه له 17ی شوبات و رۆژانی دواتر، به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی و پارتی له خۆپیشانده‌ران، 9 كه‌س له شاره‌كانی سلێمانی و كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه كوژران و برینداربون كه بریتین له: رێژوان عه‌لی، سوركێو زاهیر، شێرزاد ته‌ها، ئومێد جه‌لال، سه‌ركار حه‌مه سه‌عید، بیلال ئه‌حمه‌د، ره‌شید محه‌مه‌د، گه‌رمیان ئه‌حمه‌د، عه‌لی ره‌سوڵ.
جگه له‌و ژماره شه‌هیده‌ش، زیاتر له 200 كه‌سیش برینداربون، كه زۆربه‌یان به گوله برینداركراون.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆپیشانده‌رانی شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كه‌ن بكوژانی ئه‌و شه‌هیدانه راده‌ستی دادگا بكرێن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه تا ئێستا رێ‌و شوێنی جدی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌گیراوه‌ته‌وه به‌ر.
زمناكۆ و بێستون و ئه‌كره‌م