Print
 هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌نگه‌سه‌ر؛ خۆپیشاندانی به‌رفراوانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ به‌رده‌وامه‌
Thursday, March 31, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ درێژه‌ی‌ خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ جه‌ماوه‌ری‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان، دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) له‌ باخی ئازادی‌ هه‌ڵَه‌بجه‌ خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌.
خۆپیشانده‌رانی‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ تا جێبه‌جێكردنی داواكانیان، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خۆپیشاندان و داواش ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌ستیان به‌ خوێنی‌ خۆپیشانده‌ران سور بوه‌، بدرێن به‌ دادگا.
به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ ناحیه‌ی‌ سه‌نگه‌سه‌ریش خۆپیشاندانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ده‌ستیپێكردوه‌و خۆپیشانده‌رانی ناحیه‌كه‌ وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ داوای‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن تاوانباران راده‌ستی‌ دادگا بكرێن له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌، گۆڕانكاری‌ له‌ سیسته‌می سیاسی ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی‌ له‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، به‌شێكی دیكه‌یه‌ له‌ داواكاریه‌كانیان.

ئارام نه‌جیم و محه‌مه‌د عوسمان

Sbeiy.com © 2007