Print
 گروپی زه‌نگ له‌زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین پشتگیری له‌ خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی کوردستان ده‌که‌ن
Monday, April 4, 2011

(سبه‌ی):
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی گروپی زه‌نگی زانکۆ، له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین

به‌ناوی خوای گه‌وره‌

بۆ ڕای‌ گشتی‌ و جه‌ماوه‌ری‌ به‌شه‌ره‌فی‌ كوردستان و كه‌سانی‌ دڵسۆزی‌ چاكسازی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌...

به‌ڕێزان ئێمه‌وه‌ وه‌ك گروپی‌ زه‌نگی‌ زانكۆ له‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ولێر كه‌ زیاتر له‌ 60 قوتابی‌ و خوێندكاری‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دینین له‌سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كان، پشتیوانی‌ خۆمان بۆ داوا ڕه‌واكانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و جه‌ماوه‌ری‌ به‌شه‌ره‌فی‌ خۆپیشانده‌ر له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان ده‌رده‌بڕێن وه‌ ئاماده‌یی‌ خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌نجامدانی‌ خوپیشاندان له‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌ددین.
جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان دۆستانی‌ چاكسازی‌ وانه‌زانن قوتابیان و خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌ددین توانای‌ داواكردنی‌ مافه‌ڕه‌واكانی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ نیه‌ بێده‌نگ ده‌بێت له‌ئاست ئه‌و گه‌نده‌ڵی‌ و سه‌ركوت كردنی‌ گه‌له‌كه‌یان، به‌ڵكو ئێمه‌ وه‌ك ئێوه‌ بگره‌ زیاتریش هۆگری‌ داواكردنی‌ مافه‌كانمانیین وه‌هیچ پێداگریه‌ك له‌ مافه‌كانمان ناكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ركوتكه‌ره‌ی‌ كه‌له‌ سنوری‌ زانكۆكه‌مان و شاری‌ هه‌ولێری‌ پایته‌خته‌ فشار و سانسۆرێكی‌ توندی‌ خستۆته‌ سه‌ر دانیشتوانی‌ هه‌ولێر به‌تایبه‌تی‌ قوتابیان و خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌ددین، وه‌له‌و كاته‌وه‌ی‌ ئێمه‌ هه‌ستاوین به‌ دروست كردنی‌ ئه‌م گروپه‌ له‌زانكۆكه‌مان به‌چه‌ندین شێوه‌ فشاریان خستوَته‌ سه‌رمان ته‌نانه‌ت كار گه‌شتوَته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانمان له‌لایه‌ن مامۆستایان و سه‌رۆك به‌ش و ڕاگری‌ كۆلێژه‌كانه‌وه‌ كه‌سه‌ر به‌حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتن هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ڕاسب كردن و وه‌ده‌رنانیان له‌ زانكۆ لێ‌ كراوه‌ وه‌هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ قوتابیان و ڕێكخستنه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكرات له‌ناو زانكۆدا چاودێریه‌كی‌ توندی‌ هه‌ر جوڵانه‌‌وه‌یه‌كی‌ قوتابی‌ و خوێندكاری‌ ده‌كرێت وه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌باشیان كردووه‌ بۆ سه‌ركوت كردنی‌ هه‌ر جۆره‌ جوڵانه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆَلێژ و به‌شه‌كانی‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌ددین.
بۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌ به‌خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌ڵێن دڵگراننه‌بن له‌بێده‌نگیمان ئێمه‌ له‌ ناخی‌ دڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵتانداین وه‌ هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تمان بۆ بڕه‌خسێت خۆپیشاندانی‌ خۆمان سازده‌كه‌ین پشتگیری‌ ئێوه‌ی‌ دۆستی‌ چاكسازی‌ له‌كوردستانیش ده‌كه‌ین.

 

گروپی‌ زه‌نگی‌ زانكۆ له‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین
30/3/2011

Sbeiy.com © 2007