|
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم خۆپیشانده‌ران توڕه‌تر ده‌كات |
Monday, April 4, 2011 |
(سبه‌ی):
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی و پارتیدا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، گۆڕان به‌ڕونی ئه‌وه‌ی داواكردوه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان كردوه‌و ئه‌مریان به ته‌قه‌كردن كردوه‌و بونه‌ته هۆی شه‌هید كردن و برینداركردنی هاوڵاتیان پێویسته ده‌ستگیربكرێت، هه‌وه‌رها له‌به‌رامبه‌ر هه‌مو كه‌سێكدا كه سه‌رپێچی یاسای كردبێت، یاسا سه‌روه‌ربێت و دادگا كێشه‌كان یه‌كلابكاته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیارنامه 5 خاڵییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خاڵی یه‌كه‌می تایبه‌ته به‌و باسه‌وه‌و 4 خاڵی تری هاوتاكردنی كوشتنی خه‌ڵكه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران یاخود سه‌رپێچیكردن له خۆپیشاندانه‌كاندا، ئه‌وه‌ش نا به‌رابه‌رییه و جه‌لاد و قوربانی خستۆته یه‌ك ریزه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكیان شه‌هید كردوه، هاوتای كردون به‌وانه‌ی كه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ناوه‌ڕۆكی خاڵی دوه‌م و سێیه‌م و چواره‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆپیشاندانه‌كاندا نییه‌و نا رونی تێدایه‌و ئاماژه‌و لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌مه‌ش نه‌گونجاوه‌و نه‌ك نابێته هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی شه‌قام، به‌ڵکو خۆپیشانده‌ران توڕه‌تر ده‌كات.
دوێنێ (چوارشه‌ممه) مه‌سعود بارزانی به بڕیارێکی 5خاڵی حکومه‌تی هه‌رێمی راسپارد، که رێکاری یاسایی بگیرێته به‌ر دژ به هه‌ر كه‌سێك كه:
1- ته‌قه‌ی له هاوڵاتیان كردبێت و ببێته‌هۆی شه‌هیدكردن و برینداركردنیان.
2- هێڕشی كردبێته سه‌ر باره‌گا حیزبیه‌كان و دامه‌زراوه حكومیه‌كان و زیانی به موڵك وسامانی ده‌وڵه‌ت وهاوڵاتیان گه‌یاند بێت.
3- هانی خه‌ڵكی دابێت یان هانی خه‌ڵك بدات بۆ پێشێلكردنی یاسا و نیزامی گشتی.
4- به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن خۆپێشاندانی رێكخستبێت و رێكیبخات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی یاسا جوڵابێته‌وه و له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام بێت.
5- هه‌ر لێپرسراوێكی پۆلیس یان ئاسایش كه‌مته‌رخه‌م بووبێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی فه‌رمیی خۆی بۆ پاراستنی ده‌زگا و موڵك وسامانی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتیان. |
|
|