Print
 كۆیه‌؛ هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان، رێو ره‌سمی نوێژی‌ هه‌ینی‌ له‌ سه‌كۆی‌ ئازادی‌ شاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
Monday, April 4, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ درێژه‌ی‌ به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ (هه‌ینی‌) خۆپیشاندانه‌كان له‌ كۆیه‌ به‌رده‌وامی پێبدرێت و رێو ره‌سمی  نوێژی هه‌ینیش بۆ سێیه‌مین هه‌فته‌ له‌ سه‌كۆی‌ ئازادی‌ شاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

خه‌سره‌و مه‌مه‌ند، ئه‌ندامی‌ (گروپی‌ ده‌نگ) و سه‌رپه‌رشتیاری‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ قه‌زای‌ كۆیه‌ به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی‌ خۆپشاندانه‌كان له‌سه‌كۆی‌ ئازادی‌ قه‌زای‌ كۆیه‌، له‌ دو هه‌ینی‌ رابردو رێوڕه‌سمی نوێژی‌ هه‌ینیش به‌ڕێوه‌چو، بڕیاریشمانداوه‌ ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌ سه‌كۆكه‌ وتار و نوێژی‌ هه‌ینمی‌ به‌ڕێوه‌بچێت و به‌رده‌وامیش بده‌ین به‌ خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌و جه‌ماوه‌ریه‌كانمان.

ئاری‌ سابیر

Sbeiy.com © 2007