Print
 سلێمانی؛ پێکدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندا رویدا
Monday, April 4, 2011

(سبه‌ی):
خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هاوکات پێکدادان نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندا رویداو ژماره‌یه‌ک بریندار هه‌یه‌.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) 1/4/2011 پاش کۆتایی هاتنی رێوڕه‌سمی نوێژی هه‌ینی له‌ سه‌رای ئازادی که‌ به‌ به‌شداری ده‌یان هه‌زار که‌س به‌ڕێوه‌چو، خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامی هه‌بو، له‌هه‌مان کاتدا ژماره‌یه‌ک له‌ خۆپیشانده‌ران بۆ جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانیان و کۆتایی هێنان به‌ پشتگوێخستنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، رویان له‌ بینای قائیمقامیه‌تی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی کرد.
دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ هه‌وڵدرا بڵاوه‌ به‌ خۆپیشانده‌ران بکرێت و له‌ ئه‌نجامیشدا، پێکدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندا رویداو به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی (سبه‌ی)، زیاتر له‌ 10 خۆپیشانده‌ر و کارمه‌ندی پۆلیسی چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان برینداربون.

بێستون محه‌مه‌د

Sbeiy.com © 2007